وەزیری نەوتی عێراق: هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە



وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرای دەكات، كە لە یەك بۆ دوو هەفتەی دیكەدا هەرێم و بەغدا دەگەنە دوایین قۆناغی ڕێككەوتن و هەناردەی نەوت دەستپێدەكاتەوە و دەشڵێت: “تەنها سۆمۆ مافی فرۆشتنی نەوتی هەیە”.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە “دیداری عێراق بۆ سەقامگیری” ڕایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی كوردستان ڕێككەوتووین، كە كۆمپانیای سۆمۆ بۆ بە بازاڕكردنی نەوت لەمەودوا نەوتی هەرێم هەناردە بكات و بیفرۆشێت، چونكە تەنیا كۆمپانیای سۆمۆ مافی هەناردە و گواستنەوەی نەوتی هەیە لە عێراقدا”.

ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق و توركیا لە گفتوگۆدان بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە.

وتیشی، “لە ماوەی هەفتەیەک تاوەکو دوو هەفتەی دیکەدا دەگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ هەرێم و دەست بە هەناردەکردنی نەوت دەکەنەوە، بۆرییەکانی نەوت لە سنوری هەرێم پشکنینیان بۆ دەکرێت و لە کاتی دڵیابوونەوە لەوەی هیچ کێشەیەکیان نییە ڕاستەوخۆ دەست بە هاناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکەنەوە”.

یەكەم شەپۆلی گەرمای ئەمساڵ هەرێم دەگرێتەوە
پێشت یەكەم شەپۆلی گەرمای ئەمساڵ هەرێم دەگرێتەوە
سان جێرمان مەیلی بۆ مێسی نەماوە و سعودیەش چاوەڕێیە
دواتر سان جێرمان مەیلی بۆ مێسی نەماوە و سعودیەش چاوەڕێیە
پەیوەندیدار