سان جێرمان مەیلی بۆ مێسی نەماوە و سعودیەش چاوەڕێیە



دوای بردنی ئەستێرەی بەناوبانگی تۆپی پێ‌ (كرستیانۆ ڕۆناڵدۆ) لەلایەن یانەی نەسڕی سعودییەوە، لەئێستادا ئەو وڵاتە چاوی لە بردنی ئەستێرەیەكی دیكەی تۆپی پێ‌ و خاوەنی جامی جیهانی ئەمساڵی قەتەرە، كە ئەویش (لیۆنێل مێسی)یە، دوای ئەوەی پاریس سان جێرمان دوو هەفتە ئەو یاریزانەی هەڵپەسارد بەهۆی سەردانەكەی بۆ سعودیە.

ڕۆژنامەی (لیكیب)ی فەڕەنسی ئەمڕۆ چوار شەممە لە ڕاپۆرتێكدا دوایین پێشهاتەکانی سەبارەت بە قەیرانەکانی دەورووبەری پەیوەندییەکانی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی لەگەڵ یانەکەی، پاریس سان جێرمان ئاشکرا کرد. دوای ئەوەی ئەو یانەیە ڕۆژی سێ‌ شەممە بڕیاریدا، لیۆنێل مێسی بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕابگرێت، دوای ئەوەی گەشتی بۆ سعودیە کرد، بەبێ ئەوەی مۆڵەتی یانە فەرەنسییەکە وەربگرێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامە فەڕەنسییەكە، مێسی بڕیاریداوە تەنانەت ڕەچاوی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمانیش نەکات، کە پێشتر لەگەڵ ناسر خلیفی “سەرۆکی یانەکە” لەکاتی مۆندیالی قەتەردا گەیشتبووە ئەو ڕێککەوتنە، كە تایبەت بووە بە کاراکردنی بڕگەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ وەرزی سێیەم لە پارکی شازادەکان.

بەڵام بڕیاری یانەكەی بۆ ڕاگرتنی مێسی پاڵ بەو یاریزانەوە دەنێت بۆ ئەوەی جانتاکانی کۆبکاتەوە و قەڵای سان جێرمان بەجێبهێڵێت.

ڕۆژنامەکە پشتڕاستی کردەوە، کە ئەو خواستە باو بووە لە نێوان پاریس و مێسی، چونکە یانە فەرەنسییەکە ڕەتی كردۆتەوە بیر لە هێشتنەوەی لیۆ بۆ وەرزی سێیەم بكاتەوە.

هاوكات، ڕۆژنامە فەرەنسییەکە نیازی سعودیەی ئاشکرا کرد بۆ ئامادەکردنی ئۆفەرێک، کە “گەورەترین ئۆفەرە بۆ هەر یاریزانێکی تۆپی پێ تا ئێستا” كە بیخاتە بەردەم لێۆنێل مێسی و دەشڵێت: “سعودیە لە ئێستادا نزیکترین شوێنی مێسییە، هەروەها گرێبەستەکەش بۆ چەند ساڵێک درێژ دەبێتەوە ئەگەر پەسەند بکرێت”.

وەزیری نەوتی عێراق: هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە
پێشت وەزیری نەوتی عێراق: هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە
عەلی عەللاق: بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەكەینەوە
دواتر عەلی عەللاق: بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەكەینەوە
ەیوەندیدار