یەكەم شەپۆلی گەرمای ئەمساڵ هەرێم دەگرێتەوە



دوابەدوای چەندین شەپۆلی باران بارین و هەوای فێنك لە بەهاری ئەمساڵدا وگەیشتنە نیوەی بەهار، بەڵام هێشتا پلەكانی گەرما ئاسایین و لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا یەكەم بارستە هەوای گەرم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرنەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ خێرایی با کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە مامناوەند بۆ چالاک ئەبێت لەئاڕاستەی باشووری ڕۆژئاواوە بەخێرایی ١٥ تا ٣٠کم/ لە كاتژمێرێكدا و بەگشتی تا ڕۆژی پێنج شەممە ٤-٥-٢٠٢٣ پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەیەکی ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێت.

ڕاشیگەیاند، لە ڕۆژانی ٥ و ٦ی مانگ بەھۆی ھاتنی بارستە ھەوایەکی گەرم لە باکووری ئەفریقاوە بۆ سەر ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ناوچەکە پلەکانی گەرما بەراورد بەم ماوەیە ٦ تا ٨ پلەی سەدی لەناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەرزدەبنەوە.

ڕوونیشی كردەوە، لەسەنتەری پارێزگاکان بەرزترین پلەی گەرمی تا سنوری ٣٠ بۆ ٣٣ پلە و لەناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک ٣٤ تا ٣٧ پلە بەرزدەبنەوە.

وتیشی، “ئەم بارستە ھەوا گەرمە ماوەکەی کورتخایەن ئەبێت، واتە لە ٧ی مانگەوە جارێکی دیکە پلەکانی گەرما نزمبوونەوەیەکی کەم بە خۆیەوە ئەبینێتەوە”.

ئۆكراینا لەسەر هەوڵی “تیرۆركردنی پۆتین” هاتەدەنگ
پێشت ئۆكراینا لەسەر هەوڵی “تیرۆركردنی پۆتین” هاتەدەنگ
وەزیری نەوتی عێراق: هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە
دواتر وەزیری نەوتی عێراق: هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە
ەیوەندیدار