عەلی عەللاق: بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەكەینەوە



پارێزگای بانكی ناوەندیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرز دەبێتەوە و ئەو نرخەی لە بازاڕی ڕەش هەیە، نرخی راستەقینە نییە.

عەلی عەللاق، پارێزگای بانكی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاندووە، بانكەكەیان ڕۆژانە دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و ڕێكاری زیاتر دەگرێتەبەر و بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەردەوام باشتر دەبێت، چونكە جگە لە بەهای فەرمی، هیچ بەهایەكی دیكە بۆ دۆلار نییە و هەر دۆلارێك 1320 دینارە.

ئاشكراشی كردووە، “ئێستا بانكی ناوەندی دۆلاری پێویست بۆ بازرگان، وەبەرهێنەر و هاووڵاتییان دابین دەكات و ڕۆژانە نزیكەی 200 ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت”.

جەختیشی كردەوە، ئەو نرخەی لە بازاڕی ڕەش هەیە نرخی ڕاستەقینە نییە. ئەوەی بازاڕی رەش نرخی ئەوانەیە، كە یاری بە دۆلار و دینار دەكەن یان ئەوانەی كاری نایاسایی دەكەن.

سان جێرمان مەیلی بۆ مێسی نەماوە و سعودیەش چاوەڕێیە
پێشت سان جێرمان مەیلی بۆ مێسی نەماوە و سعودیەش چاوەڕێیە
مەسرور بارزانی: پێویستە ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت
دواتر مەسرور بارزانی: پێویستە ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت
ەیوەندیدار