پاش ١٢ ساڵ، یەکەم سەرۆککۆماری ئێران سەردانی سووریا دەکات

  • 105 بینین

لە سەردانێکی فەرمیدا سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی سووریا دەکات و لەگەڵ  بەشار ئەسەد سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، سەردانەکەی سەرۆککۆماری ئێران دوو رۆژ دەخایەنێت و شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووریش یاوەری دەکەن .

لەلایەکی دیکەو بەپێی هەواڵی ئاژانسی سانا، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی ئێران، چاوی بە هاوتا سوورییەکەی دەکەوێت، جیا لە تاوتوێی بارودۆخی ناوچەکە، پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر ئاستی سیاسی و ئابوریی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

سەردانەکەی ڕەئیسی، لەسەر بانگهێشتی بەشار ئەسەد بووە و ئامانجی سەرەکی سەردانەکە لایەنی ئابوورییە.

 

داهێنەری زیرەکیی دەستکرد دەڵێت؛ لە کارەکەم پەشیمانم
پێشتر داهێنەری زیرەکیی دەستکرد دەڵێت؛ لە کارەکەم پەشیمانم
بریندارێکی تەقینەوەکەی کەلار گیانی لەدەستدا
دواتر بریندارێکی تەقینەوەکەی کەلار گیانی لەدەستدا
پەیوەندیدار