داهێنەری زیرەکیی دەستکرد دەڵێت؛ لە کارەکەم پەشیمانم



جێفری هێنتۆن، داهێنەر و باوکی رۆحی زیرەکیی دەستکرد پاش دەستلەکەر کێشانەوەی لە کۆمپانیای گووگڵ، هۆشداریی دا لە پەرەسەندنە خراپەکانی زیرەکیی دەستکرد.

جێفری هێنتۆنی تەمەن 75 ساڵان، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت؛ “لە کارەکانی رابردووم پەشیمانم، چونکە تا ئێستا بەشێک لە مەترسیی رۆبۆتەکانی زیرەکیی دەستکرد شاراوەن”.

هێنتۆن دەشڵێت، لە ئێستادا پێم وانییە ئەو رۆبۆتانە لە ئێمە زیرەکتربن، بەڵام بۆ داهاتوو زیرەکتر دەبن و جێی مەترسین.

پێشتر جێفری هێنتۆن، داهێنەر و باوکی رۆحی زیرەکیی دەستکرد لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆندا ڕایگەیاندبوو؛ هەوڵ هەیە بەشێک لە زیرەکیی دەستکرد بە شێوەیەکی خراپ بەکاربهێنن.

دانیشتنەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق دواخرا
پێشت دانیشتنەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق دواخرا
پاش ١٢ ساڵ، یەکەم سەرۆککۆماری ئێران سەردانی سووریا دەکات
دواتر پاش ١٢ ساڵ، یەکەم سەرۆککۆماری ئێران سەردانی سووریا دەکات
ەیوەندیدار