بریندارێکی تەقینەوەکەی کەلار گیانی لەدەستدا



ئەمڕۆ یەکێک لە بریندارانی تەقینەوەکەی ٢٤ی مانگی ڕابردوو بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا، ناوی ئەحمەد عەلیە.

لە ڕۆژی ٢٤ی مانگی ڕابردوو، تانکەرێک لە ناوچەی پیشەسازی کەلار تەقینەوەیە، بەهۆیەوە پیشەوەرێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەحمەد عەلی، یەکێک لە بریندارانی ئەو تەقینەوەیە بووە، پاش ئەوەی لە نەخۆشخانەی شەهید هەژار چارەسەری بۆ کراوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سووتاوی سلێمانی کرا.

ئەمڕۆ ئەحمەد عەلی بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتاویەکەی، پاش ١٠ ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەکە گیانی لەدەستدا.

 

 

 

 

پاش ١٢ ساڵ، یەکەم سەرۆککۆماری ئێران سەردانی سووریا دەکات
پێشت پاش ١٢ ساڵ، یەکەم سەرۆککۆماری ئێران سەردانی سووریا دەکات
“بۆ کەس نەهاتووە ئاڕاستەی کاری پێکهاتەکان دیاری بکات”
دواتر “بۆ کەس نەهاتووە ئاڕاستەی کاری پێکهاتەکان دیاری بکات”
ەیوەندیدار