سودانی ٥٧ بەڕێوەبەری گشتی لە کارەکانیان دوور خستەوە



ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ٥٧ بەڕێوبەری گشتی لە کارەکانیان لادران.

ئەمرۆ سێشەممە، دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی محەمەد شیاع سودانی، ماوەی سێ مانگی بۆ هەڵسەنگاندنی کاری بەڕێوەبەرەگشتییەکان دانابوو بڕیاریدا ٥٧ بەڕێوەبەری گشتی کە ٢٧یان بە وەکالەت لەو پۆستەیا بوون لە ئەرکەکانیان دووربخاتەوە، چونکە نەیانتوانیوە وەک پێویست ئەرکەکانیان جێبەجێبکەن.

هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، وەزارەتی دارایی عێراق راسپێردراوە تاوەکو بڕی ١٥٠ ملیار دینار بۆ پرۆسەی هەڵبژرادنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دابینبکات کە لە بوودجەی ساڵی ٢٠٢٣ تەرخانکراوە.

پەرلەمانى عێراق شەشى مانگی تشرینی دوومی ئەمساڵى بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان دیاریکرد.

د. پشدەر عەبدوڵڵا: چوار ساڵە هاوار دەکەم کەس گوێم لێ ناگرێ
پێشت د. پشدەر عەبدوڵڵا: چوار ساڵە هاوار دەکەم کەس گوێم لێ ناگرێ
ئەنجوومەنی وەزیران 3 بڕیاری بانكی ناوەندی بۆ پاڵپشتی دینار خستەكار
دواتر ئەنجوومەنی وەزیران 3 بڕیاری بانكی ناوەندی بۆ پاڵپشتی دینار خستەكار
ەیوەندیدار