د. پشدەر عەبدوڵڵا: چوار ساڵە هاوار دەکەم کەس گوێم لێ ناگرێ



بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی هۆشداری دەدات و دەڵێت:”چوار ساڵە هاوار ئەکەم ئەڵێم تکایە کارمەندو پەرستارم بۆ دابمەزرێنن ئەڵێن حەزی لە خۆدەرخستنە،کاکە وەڵا بەڕاستمە،خەمی منداڵی ئەو خەڵکەمە کە ئێوەیان کردووە بە بەرپرسی ئەم ووڵاتە”.

د. پشدەر عەبدوڵڵا، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، نەخۆشخانە پڕ بووە لە نەخۆش، دوو هەفتەیە کارمەندان و پەرستاران هاوار ئەکەن ئەڵێن لە تواناماندا نەماوە، دوو قاوشم هەیە لەبەر بێ کارمەندی ناتوانین بیان کەینەوە کەتوانای وەرگرتنی بەلایەنی کەمەوە ٦٠ نەخۆشی تریان هەیە، بە سێ کارمەند ئەبێت چارەسەری سەرووی پەنجا نەخۆش بکەن.

راشیگەیاندوە، چوار ساڵە هاوار ئەکەم ئەڵێم تکایە کارمەندو پەرستارم بۆ دابمەزرێنن ئەڵێن حەزی لە خۆدەرخستنە،کاکە وەڵا بەڕاستمە،خەمی منداڵی ئەو خەڵکەمە کە ئێوەیان کردووە بە بەرپرسی ئەم وڵاتە، تکایە تکایە کارمەندو پەرستارمان بۆ دابمەزرێنن.

کارەساتێکی دیکەی نێو خێزان، سەیرکردنی فیلمە پۆڕنەکان بە خێزانی
پێشت کارەساتێکی دیکەی نێو خێزان، سەیرکردنی فیلمە پۆڕنەکان بە خێزانی
سودانی ٥٧ بەڕێوەبەری گشتی لە کارەکانیان دوور خستەوە
دواتر سودانی ٥٧ بەڕێوەبەری گشتی لە کارەکانیان دوور خستەوە
ەیوەندیدار