ئاگادارییەک لە وەزارەتی کشتوکاڵەوە



وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، سەبارەت بە نوێکردنەوەی ساڵیانەی ئامێرە کشتوکاڵییەکانیان جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە.

 

بەشی راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە ئاگادارینامەیەکدا دەڵێت؛ بۆ لە مەودوا جوتیاران لە کاتی پشکنینی ئامێرە کشتوکاڵیەکانیان و نوێکردنەوەی ساڵیانەیان دەتوانن راستەوخۆ سەردانی نزیکترین بنکەی پشکنین بکەن بێ ڕەچاوکردنی تابلۆی ئامێرەکانیان.

 

دەقی ئاگادارییەکە

ئاگاداری بۆ جوتیارانی بەڕێز تایبەت بە نوێکردنەوەی ساڵیانەی ئامێرە کشتوکاڵیەکان…

دوابەدوای ئاراستەکردنی نوسراوی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ژمارە( 1172)لە رێکەوتی2023/2/21 ، بۆ وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی و رۆتین و تێچووەکانی پشکنین و نوێکردنەوەی ساڵیانەی ئامێرە کشتوکاڵیەکانی (تراکتۆر ، دراسە ، حەفارە) کە تابلۆی ئامێرەکانیان لە هەولێرە و لە سنوری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کە لەلایەن جوتیاران بەکاردەهنێرێت، بەسوپاسەوە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ بەنوسراوی ژمارە

( 9016 ) لە 2023/4/5 وەلامی پێشنیار و داواکاری وەزارەت دراوەتەوە، کە بۆ لە مەودوا جوتیارانی بەڕێز لە کاتی پشکنینی ئامێرە کشتوکاڵیەکان و نوێکردنەوەی ساڵیانەیان دەتوانن راستەوخۆ سەردانی نزیکترین بنکەی پشکنین بکەن بێ ڕەچاوکردنی تابلۆی ئامێرەکە، بۆ هەمان مەبەست پێویستە کە هەموو بەراییەکانی پشکنینەکە بە پۆستەی فەرمی ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند بکرێت بۆ تەواوکردنی رێککارەکانی نوێکردنەوەی ساڵیانەی ئامێرەکان.

 

راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

مووچەی لیوا هاوبەشەکان دوادەکەوێت
پێت مووچەی لیوا هاوبەشەکان دوادەکەوێت
پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای ڕزگاربوانی ئێزدی دەکات
دوات پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای ڕزگاربوانی ئێزدی دەکات
پەیوەندیدار