پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای ڕزگاربوانی ئێزدی دەکات



بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە ئەنجامبدات، لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوە بۆ شەش پڕۆژەیاسا دەکات، یەکێک لە پڕۆژەکانیش خوێندنەوەی یەکەمە بۆ هەمواری یەکەمی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی.

ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ بڕیارە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت، کە خوێندنەوە بۆ شەش پڕۆژە یاسا دەکرێت.

یەکێک لە پڕۆژە یاساکان خوێندنەوەی یەکەمە، بۆ هەمواری یاسای ڕزگاربوانی ئێزدییەکان، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق.

یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی، مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٢١ دەرچوێندراوە، یاساییەکی نوێییە، بەشێک لە لایەنەکانیش ڕەخنەیان لە جێبەجێنەکردنی یاساکە هەیە، بەڵام ئێستا هەمواردەکرێتەوە، بڕیارە لە دانیشتنەکەشدا لیژنەکانی شەهیدام و قوربانیان، ژنان و خێزان و منداڵان، مافی مرۆڤ ئامادەببن.

ئاگادارییەک لە وەزارەتی کشتوکاڵەوە
پێشت ئاگادارییەک لە وەزارەتی کشتوکاڵەوە
کەشناسی سلێمانی: ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر لە ١٠٠ بۆ ٢٠٠ ملم باران باریوە
دواتر کەشناسی سلێمانی: ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر لە ١٠٠ بۆ ٢٠٠ ملم باران باریوە
ەیوەندیدار