فیفا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا سزادەدات



یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ، بە فەرمی سزایەكی دارایی بەسەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیادا دەسەپێنێت.


فیفا لەڕێی بەیاننامەیەكەوە ڕایگەیاند، سزای دارایی لەدژی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا واژۆكرا كە بڕكەی 10 هەزار فرەنكی سویسرییە.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”هۆكاری سەپاندنی ئەو سزایە، بۆ پابەندنەبوونی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەگەڕێتەوە بە بنەماكانی كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی بەر لە یارییەكەی ئیسپانیا لە گەڕی دووەمی گروپی پێنجی مۆندیالی قەتەر 2022″.

هانز فیلك ڕاهێنەری ئەڵمانیا، ڕەتیكردبۆوە دوو یاریزان بنێرێت بۆ كۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەكە، بە بیانووی خۆئامادەكردنی یاریزانەكانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسپانیا.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆستاریكا ئامادە دەكات لە گەڕی كۆتایی گروپی پێج و پێویستی بە بردنەوەیە، لەگەڵ بردنەوەی ئیسپانیا لە ژاپۆن، تا سەركەوتن بۆ قۆناغی 16ی مۆندیال مسۆگەر بكات.

 

 

 

 

 

نرخی نەوت بەرزبۆوە
پێشت نرخی نەوت بەرزبۆوە
مەسرور بارزانی بڕیارێكی لێخۆشبوونی دەركرد
دواتر مەسرور بارزانی بڕیارێكی لێخۆشبوونی دەركرد
ەیوەندیدار