نرخی نەوت بەرزبۆوە



نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، هۆكاریی بەرزبوونەوەكەش بۆ پێشبینییەكانی تایبەت بە سوككردنی ئەو پێوەندانە دەگەڕێتەوە كە لەلایەن چینەوە بۆ نەهێشتنی كۆڤید-19 سەپێنراون.


بەهۆی ستراتیژێك كە لەلایەن چینەوە پەیڕەو دەكرێت لەژێر ناونیشانی “سفر كۆڤید”، خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە گەورە شارەكانی وڵاتەكەدا سازكرا.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 1.4 دۆلار و بە ڕێژەی 1.7% بەرزبوونەوە و نرخی بەرمیلێكی ئەو جۆرە نەوتە گەیشتە 84.57 دۆلار، بە هەمان شێوە گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تكساس بە بڕی 1.17 دۆلار و بەڕێژەی 1.5% بەرزبوونەوە و نرخی بەرمیلێكی ئەو جۆرە نەوتە 78.39 دۆلاری تۆماركرد.

هەر ئەمڕۆ نرخی ئەو دوو نەوتە خاوە جیهانییە، بەبڕی زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبوونەوە.

 

باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق باسى یارییەكەی ئەمشەو دەكات
پێشت باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق باسى یارییەكەی ئەمشەو دەكات
فیفا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا سزادەدات
دواتر فیفا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا سزادەدات
ەیوەندیدار