لەبارەی مووچەی پێشمەرگەوە دڵنیایی دەدرێت



 

فەرماندەی گشتی هێزەكانی پشتیوانی دووی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی هاوپەیمانان پاڵپشتی زیاتریان دەكەن لە ڕووی پێدانی چەك و تەقەمەنییەوە، لە دوای ئەوەی لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی و ڕێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەدا، خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

مەریوان محەمەد، فەرماندەی گشتی هێزەكانی پشتیوانی دووی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند”دوای ئەوەی خراینە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، هاوكاری هاوپەیمانان زیادیكردووە بۆمان، هاوپەیمانان بە پێی بەرنامەی خۆیان هاوكارییان كردووین.”

فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی یەك كە تایبەتە بە بەكارهێنانی چەكە قورسەكان سەر بە پارتی و پشتیوانی دووش سەر بە یەكێتی نیشتمانییە، لە مانگی یەكی ساڵی ڕابردووەوە خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

مەریوان محەمەد، دەڵێت”هاوپەیمانان لە سەردەمی شەڕی داعشدا پاڵپشتییان دەكردین، بەم دواییانەش كەتیبەیەكی مەدفەعیان بۆ دروستكردووین، ئالیات و چەك و تەقەمەنی و پێداویستییەكانی ئەو كەتیبەیان پێداوین، هەروەها هەمەری سەربازییان بۆ كەتیبەیەكی ترمان دابینكردووە.”

مانگانە هێزەكانی هاوپەیمانان نزیكەی ٢٠ ملیۆن دۆلار تەرخان دەكەن، بۆ مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە بەتایبەت ئەو هێزانەی لە چوارچێوەی هێزی پێشمەرگەدا یەكخراونەتەوە.

فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی دووی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونیكردەوە، تا ئێستا بوودجەو مووچەی هێزەكانیان لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستانە، “هاوپەیمانان داوای هەندێك ڕێكاری یاساییان لێكردووین، بەڵێنیان داوە دواتر مووچەو بوودجەمان بۆ دابین بكەن.”

هێزەكانی هاوپەیمانان بەردەوام لە گفتووگۆدان لەگەڵ یەكێتی و پارتی و حكومەتی هەرێم، داوای دوور خستنەوەی دەستی حیزب لە هێزە چەكدارەكان و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە دەكەن.

مەریوان محەمەد، دەڵێت”هێزی پشتوانی یەك و دوو لە چوارچێوەی بەرنامەی چاكسازی خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە”.

هەروەها وتیشی”ئیش و كارەكانمان خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام واجباتمان و ئەو ناوچانەی بۆمان دیاریكراوە بیپارێزین، وەكو خۆی ماوە.”

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا
پێشت لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا
سەدر بەیاننامە بە لایەنگرانی پردەکاتەوە
دواتر سەدر بەیاننامە بە لایەنگرانی پردەکاتەوە
ەیوەندیدار