سەدر بەیاننامە بە لایەنگرانی پردەکاتەوە


ساڵح محەمەد عێراقی، کەسایەتی نزیک لە موقتەدا سەدر، نوسراوێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، ئەم نووسراوە مێژوییە لەلایەن موقتەدا سەدرەوە لە رۆژی 8ی شەوالی 1444 نوسراوە بڕیاریشە ئەو نوسراوە لەڕێگەی چەند لیژنەیەکەوە دابەشبکرێت و پاش واژۆ و پەنجەمۆی شوێنکەوتوانی بۆ پابەندبون بە بنەما ئاینی و سیاسییەکان راستەوخۆ بۆ خۆی بگەڕێندرێتەوە.

‏لە نوسراوەکەدا کە شوێنکەوتوانی رەوتی سەدری ئیمزای دەکەن پەیماننامەیە کە دەبێت پابەندی بنەما دینییەکان و سیاسییەکانی رەوتەکە بن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکار و رێکخراو بن لە کاتی واژۆکردنی نووسراوەکە، چونکە لایەنێکی تایبەت کۆیدەکاتەوە و دەیگەیەنێت بە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر.

لەبەشێکی دیکەی نوسراوەکەدا سەدر دەڵێت:”پێویسته‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو پیلانگێڕییه‌ك كه‌ ده‌بێته‌ هۆی په‌رته‌وازه‌یی، بوه‌ستمه‌وه‌ و پارێزگاری له‌ خوێنی عێراقییه‌كان بكه‌م و دوور بكه‌ومه‌وه‌ له‌ دووبه‌ره‌كی”.

رۆژی ١٤ی ٤ی ٢٠٢٣ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، بڕیاریدا بە سڕکردنی رەوتەکە و داخستنی هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر تاکاتێکی نادیار و داخستنی مەزارگەی باوکی تا دوای جەژنی رەمەزان.

لەبارەی مووچەی پێشمەرگەوە دڵنیایی دەدرێت
پێشت لەبارەی مووچەی پێشمەرگەوە دڵنیایی دەدرێت
لە ١٢ کاتژمێری رابردوودا چەند باران باریوە؟
دواتر لە ١٢ کاتژمێری رابردوودا چەند باران باریوە؟
پەیوەندیدار