شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت



 

بڕیارە لەم هەفتەیەدا شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 10 دابەشبكرێت.

مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری سلێمانی و هەولێر شایستە داراییەكانیان وەردەگرن.

محەمەد كەمال، مامۆستای وانەبێژ، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بڕیاردراوە لەم هەفتەیەدا شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری سلێمانی و هەولێر دابەشبكرێت.

وتیشی،” ئەو پارەیەی دەدرێت بە مامۆستایانی وانەبێژ لە داهاتی ناوخۆ دەدرێت واتە لە پارەی گومرگ و باج و ئەو داهاتانە دەدرێت كە لە ناوخۆ كۆدەكرێنەوە، لە بودجەی گشتیدا نییە”.

ئەوە لەكاتێكدایە مامۆستایانی وانەبێژ لە زۆرێك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووە و داوای بە هەمیشەیی بوون دەكەن، و ناو بەناو خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

محەمەد كەمال، مامۆستای وانەبێژ دەڵێت،” ئێمە بۆ پارە نەهاتوینەتە سەر شەقام و لە داواكردنی مافەكانمان و بایكۆتكردنی خوێندن بەردەوام دەبین”.

زیاتر لە 30 هەزار مامۆستای وانەبێژ لە هەرێمی كوردستاندا هەن، ئەو مامۆستایانە بە گرێبەست وانە دەڵێنەوە و بە پێی ژمارەی وانەكان شایستەی داراییان پێدەدرێت.

 

 

ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی ئێران ڕادەگەیەنرێت
پێشت ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی ئێران ڕادەگەیەنرێت
بەخواردنی ڕووەكی خۆت لە جۆرێكی شێرپەنجە بپارێزە
دواتر بەخواردنی ڕووەكی خۆت لە جۆرێكی شێرپەنجە بپارێزە
ەیوەندیدار