بەخواردنی ڕووەكی خۆت لە جۆرێكی شێرپەنجە بپارێزە

  • 559 بینین


 

توێژینەوەكی نوێ ئاشكرایكردووە، سیستمێكی تەندروستی خۆراكی ڕووەكی دەتپارێزێت لە نەخۆشی شێرپەنجە لە جۆری كۆڵۆن بەتایبەت بۆ پیاوان.

بەپێی توێژینەوەكە، كە ڕۆژنامەی زە سەن بڵاویكردووەتەوە و لە زانكۆی كیونگ هی لە كۆریای باشوور ئەنجامدراوە، توشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن بە ڕێژەی 22% لە پیاواندا كەمدەبێتەوە بەهۆی خواردنی زۆری سەوزە و میوە بەراورد بە خواردنەكانی دیكە.

جیهی كیم سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە، دەڵێت: دژە ئۆكسانەكان لە میوە و سەوزەدا هەن، دەكرێت مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن كەمبكەنەوە.

پیاوان زیاتر ڕووبەڕووی ئەو جۆرەی شێرپەنجە بەراورد بە ژنان دەبنەوە و ئەوانەی سیستمێكی تەندروستی خۆراكی ڕووەكیان پارێزراوترن.

خۆراكی ڕووەكی سەوزە و میوە و دانەوێڵە و برینج و هەندێك بەرهەمی دیكە دەگرێتەوە.

 

شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت
پێشت شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت
ڕێگایەکی سلێمانی دادەخرێت
دواتر ڕێگایەکی سلێمانی دادەخرێت
پەیوەندیدار