ڕێگایەکی سلێمانی دادەخرێت



بۆ ماوەی نزیکی چوار مانگ ڕێگای سلێمانی تاسڵوجە بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری دادەخرێت.

ئەندازیار توانا محەمەد، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە سبەینێوە بۆ ماوەی نزیکی چوار مانگ ڕێگای سلێمانی تاسڵوجە بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت، شۆفێران لەو ڕێگا کاتییە ئامادەکراوە دەتوانن هاتووچۆ بکەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد لە سبەینێوە کارکردن لە پڕۆژەی ئەندەرپاسی باخی بەختیاری دەچێتە قۆناغی نوێ، دەست بە دروستکردنی ئەندەرپاسەکە دەکرێت، ئەوەی تا ئێستا کراوە دروستکردنی ڕێگایەکی کاتی بووە بۆ شۆفێران.

پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری پێکدێت لە دوو ئەندەرپاس، یەکەمیان لەبەردەم تەکیەی کەسنەزانی دەبێت، گەڕانەوەیە بۆ تاسڵوجە و دەرەوەی شار و سەرچنار، دووەمیش نزیکی دەرگای سەرەکی کامپی نوێی زانکۆی سلێمانییە، گەڕانەوەیە بۆ ناوشار و ڕێگای کۆنی بەکرەجۆ.

ئەم پڕۆژەیە چوار مانگە کارکردن تێیدا دەستیپێکردووە، ١٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە، ماوەی ٥٠٠ ڕۆژی کارکردنی بۆ دانراوە.

 

 

بەخواردنی ڕووەكی خۆت لە جۆرێكی شێرپەنجە بپارێزە
پێشت بەخواردنی ڕووەكی خۆت لە جۆرێكی شێرپەنجە بپارێزە
زیانەكانی بەهەڵە بەكارهێنانی مۆبایل
دواتر زیانەكانی بەهەڵە بەكارهێنانی مۆبایل
ەیوەندیدار