ئاگاداربن زۆر میزكردن واتای نەخۆشییەكی مەترسیدارە



زۆربەی خەڵك ڕۆژانە نزیكەی شەش یان حەوت جار دەست بە ئاو دەگەیەنن، ئەمەش شتێكی زۆر ئاساییە، بەڵام تەنیا زیادبوونی ئەو جارانە نیشانەیە بۆ ئەوەی دەبێت ئاگاداری بین.

پیتەر هۆلی، پزیشكی پسپۆڕ لە نەشتەرگەریی میزەڵدان ڕایگەیاندووە، پێویستی میزكردن زیاتر لە دە جار لە ڕۆژێكدا، ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ نەخۆشییەكی مەترسیدار.

بە وتەی هۆلی، كاتێك شەكر لە خوێندا زۆر بێت، گورچیلەكانمان دەبێت زیاتر كاربكەن بۆ فلتەركردن و هەڵمژینی گلوكۆز و دەردانی لە ڕێگەی میزەوە.

توێژینەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن، ئەگەری هەیە هەزاران كەس لەگەڵ نەخۆشییەكەدا بژین، بەبێ ئەوەی مەترسییەكانی بزانن.

نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم كاتێك ڕوودەدات كە پەنكریاس ناتوانێت ئەنسۆلینی پێویست بەرهەم بهێنێت، واتە ئاستی گلوكۆزی خوێن زۆر بەرز دەبێتەوە.

ئەو حاڵەتە سەختە كە لە ئەنجامی زۆربوونی ئاستی قەڵەویەوە دروست دەبێت، ئەگەری مردن و جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشك زیاد دەكات.

نیشانەكانی تری جۆری دووەمی شەكرە كە دەبێت ئاگاداری بین:

هەستكردن بە تینوێتی بەردەوام.
هەستكردن بە ماندوبونێكی زۆر.
دابەزینی كێش.
چاكبوونەوەی برین زیاتری دەوێت.
بەڕوونی نابینین.

مەرجی خەرجکردنی دەرماڵەیەکی فەرمانبەران هەڵوەشایەوە
پێشت مەرجی خەرجکردنی دەرماڵەیەکی فەرمانبەران هەڵوەشایەوە
چێڵسی لە دەرگای نەیمار دەداتەوە
دواتر چێڵسی لە دەرگای نەیمار دەداتەوە
ەیوەندیدار