چێڵسی لە دەرگای نەیمار دەداتەوە



 

قسە و باسێكی زۆر لەسەر ئەستێرەی بەڕازیلی نەیمار جونیۆر هەیە سەبارەت بە ئەگەری جێهێشتنی ڕیزەكانی پاریس سان جێرمان لە هاوینی داهاتوودا.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی بڵاویكردەوە، یانەی چێڵسی ئینگلیزی كە لە دۆخێكی كارەساتباردایە، دەیەوێت نەیمار بۆ ڕیزەكانی پەلكێش بكات.

ڕۆژنامەكە نوسیویەتی، گرنگیدانی یانە لەندەنییەكە بەو ئەستێرە بەڕازیلییە، هەواڵێكی نوێ‌ نییە، بەڵكو خواستێكی كۆنی ئیدارەی چێڵسییە بۆ دەستەبەركردنی خزمەتەكانی نەیمار.

وەك ڕۆژنامە بەریتانییەكە باسی دەكات، تۆد بۆیل خاوەنی یانەی چێڵسی لە مانگی كانوونی دووەمی ڕابردوو لەگەڵ كەسانی نزیك لە نەیمار كۆبووەتەوە، تا پەیوەندییەكی لەگەڵ نەیماردا بۆ ڕێكبخەن.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان ئاماژەیان بە خواستی “بلوز” كردبوو بۆ گواستنەوەی نەیمار لە هاوینی ساڵی 2022، بەر لە دەستپێكردنی ڕكابەرییەكانی ئەم وەرزە.

لە لایەكی ترەوە تۆڕی “فوت مێركاتۆ”ی فەرەنسایی لەم ماوەیەی دواییدا بڵاویكردبۆوە كە نەیمار چووەتە نێو حیساباتی بەرپرسانی مانشستەر یونایتدەوە.

نەیماری تەمەن 31 ساڵ، بۆندەكەی لەگەڵ یانە پاریسییەكە لە هاوینی 2025 كۆتایی دێت و بەپێی بڕگەكانی بۆندەكەش، دەكرێت تا هاوینی 2027 مانەوەی لە باخچەی میرەكانی بۆ نوێ‌ بكرێتەوە.

باس لەوە دەكرێت كە ئیدارەی پاریس سان جێرمان دەیەوێت لە نەیمار ڕزگاری بێت، بەوهۆیەی ئاستی دابەزیوە و پێكانەكانی زۆر بوون، ئەمە جگە لەوەی مووچەكە زۆرەكەی داهاتەكانی یانەكە كەمدەكاتەوە .

ئاگاداربن زۆر میزكردن واتای نەخۆشییەكی مەترسیدارە
پێشت ئاگاداربن زۆر میزكردن واتای نەخۆشییەكی مەترسیدارە
گەورەترین پاڵەوانێتی تۆپی پێی هەرێمەكان لە كوردستان بەڕێوە دەچێت
دواتر گەورەترین پاڵەوانێتی تۆپی پێی هەرێمەكان لە كوردستان بەڕێوە دەچێت
ەیوەندیدار