باری تەندروستی ئەردۆغان ناجێگیرە



رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا، لە هەژمارەكانی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان راگەیەنراوێك سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستی خۆی بڵاودەكاتەوە.

ئەردۆغان سوپاسی یەك بە یەكی گەلەكەی كرد كە “بەهۆی كەمێك تێكچوونی باری تەندروستییەوە لە ئاكامی زۆری و چڕی كاركردنەوە بووە لە هەواڵیان پرسیوە و نزایان بۆ كردووە”.

لە ڕاگەیەنراوەكەی سەرۆك كۆماری توركیادا هاتووە: ”لەسەر ئامۆژگاری پزیشكەكانم ئەمڕۆ لە ماڵەوە پشوو دەدەم. بەداخەوە ئەمڕۆ ناتوانین لەگەڵ خوشك و برایانمان لە كركلارەلی، یۆزگات و سێواس كۆببینەوە. تكام وایە لە هەموویان گەردنم ئازاد بكەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی ئەردۆغان :”فوئاد ئۆكتای جێگری سەركۆمار، بە نوێنەرایەتی ئێمە بەشداری دەكات لە بەرنامەكانی كركلارەلی و یۆزگات و سێواس. ئەگەر خودا ئیزنی لەسەر بێت لە سبەینێوە، بەردەوام دەبین لەسەر بەرنامەكەمان. بەردەوام دەبین لەسەر هەوڵەكانمان بۆ ئەوەی گەلی توركی ئازیز بە ئامانجەكانی سەدەی توركیا بگات. بەو بۆنەیەشەوە هیوای تەندروست باشی و ئاسوودەیی بۆ هەموو هاووڵاتییانم دەخوازم”.

ناردنی بەنزینی (690) دیناری لەلایەن عێراقەوە بۆ سلێمانی راگیرا
پێشت ناردنی بەنزینی (690) دیناری لەلایەن عێراقەوە بۆ سلێمانی راگیرا
وەزارەتی تەندروستی عێراق: ئەو نەخۆشییەی لە سلیمانی و هەڵەبجە بڵاوبۆتەوە مەترسیدار نییە
دواتر وەزارەتی تەندروستی عێراق: ئەو نەخۆشییەی لە سلیمانی و هەڵەبجە بڵاوبۆتەوە مەترسیدار نییە
ەیوەندیدار