بۆ كۆكردنەوەی ملیۆنێك دۆلار چەند كاتت پێویستە؟



سویسراییەكان 14 ساڵ و عێراقییەكان 154 ساڵ و میسرییەكان 603 ساڵیان پێویستە

گرووپێكی ئابووری لە توێژینەوەیەكدا ئاشكرایانكردووە، هاووڵاتییەكی عێراقی لەناویشیدا هەرێمی كوردستان 154 ساڵی پێویستە تا بە مووچەكەی ملیۆنێك دۆلار كۆبكاتەوە.

توێژینەوەكە، فەرمانبەرانی لە كۆمەڵێك وڵات بە پشت بەستن بە مووچەكانیان دەستنیشانكردووە بۆ ئەوەی ملیۆنێك دۆلار كۆبكەنەوە چەند كاتیان پێویستە.

لەسەر ئاستی جیهان
سویسرا: 14 ساڵ
سەنگاپورە:16 ساڵ
لۆكسەمبۆرگ: 17 ساڵ
ئەمریكا: 19 ساڵ
ئایسلاند: 20 ساڵ

هەروەها ڕووسییەكان پێویستییان بە 136 ساڵ هەیە بۆ كۆكردنەوەی ملیۆنێك دۆلار.

لەسەر ئاستی عەرەبی
قەتەر: 21 ساڵ
ئیمارات: 23 ساڵ
عومان: 38 ساڵ
كوێت: 41 ساڵ
سعودیە: 41 ساڵ.

عێراق و هەرێمی كوردستان پێویستیان بە 154 ساڵ هەیە.

یەمەن و سۆماڵ و سووریا و دوورگەكانی قەمەر و مۆریتانیا و فەلەستین و بەحرێن و سوودان و جەزائیر پێویستیان بە 312 ساڵ هەیە.

میسرییەكان پێویستیان بە 603 ساڵ هەیە بۆ كۆكردنەوەی ملیۆنێك دۆلار.

 

وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەوە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە
پێشت وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەوە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە
ڕێگای سلێمانی – هەولێر داخرا
دواتر ڕێگای سلێمانی – هەولێر داخرا
پەیوەندیدار