ڕاپۆرتێكی ئەمریكایی نوێ‌ لەبارەی داعشەوە لە عێراق



ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی “دیفێنس نیوز”ی ئەمریكایی كە تایبەتە بە كاروباری سەربازی پێیوایە، هێرش و پەلامارەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سوریا بە شێوەیەكی بەرچاو كەمبوونەتەوە.

ڕاپۆررتەكە لە زاری ماتیۆ ماكفارلینی جەنەڕاڵی ئەمریكایی بڵاویكردەوە “مانگی ڕەمەزان كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر كۆتایی هات، یەكێك بووە لە بێدەنگترین مانگەكانی ساڵانی ڕابردوو”، ئاماژەی بە “كەمبوونەوەی هێرش و پەلامارەكانی داعش كرد بە ڕێژەی لەسەدا 80 بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە عێراق، و بەڕێژەی لە سەدا 37 لە سوریا.

بە وتەی ماتیۆ ماكفارلینی”ئەو هێرشانەی لەمساڵدا لەمساڵدا دەوترێت لەلایەن داعشەوە ئەنجامدراون تاڕادەیەك كەم بوون، ڕێكخراوەكەش لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا نەیتوانیوە هیچ شتێكی زیاتر لەوە ڕێكبخات كە كردوویەتی”.

ئەو جەنەراڵە ئەمریكاییە دەڵێت”لە كەمپی ئەلهول كە نزیكەی 50 هەزار كەسی تێدا نیشتەجێیە لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا و لەلایەن كوردەكانەوە بەڕێوەدەبرێت، زیاتر لە هەزار و 1300 هاووڵاتیی وڵاتانی بیانی گێڕدراونەتەوە بۆ وڵاتەكانیان، لە كەمپەكەدا زۆرێك لە ئەندامانی ئەو خێزانانە لەخۆدەگرێت كە گومانیان لێدەكرێت تیرۆریستن”.

هەر لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە”جەنەراڵێكی عێراقی كە ڕەتیكردۆتەوە ناسنامەكەی ئاشكرا بكرێت دەڵێت، لە عێراق هێشتا داعش تا 500 چەكداری چالاكی ماوە، ئەو چەكدارانە لەئێستادا لە بیابانە دوورەدەستەكان و ناوچە شاخاوییەكاندا خۆیان حەشارداوە”، لە كاتێكدا نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕاپۆرتێكیدا كە لە مانگی شوباتی ڕابردوودا بڵاویكردەوە، مەزەندە دەكات، تائێستاش داعش 5 بۆ 7 هەزار ئەندام و لایەنگرانی لە سەرانسەری عێراق و سوریادا هەبێت و نزیكەی نیوەیان چەكداربن.

“دیفێنس نیوز”ی ئەمریكایی نوسیویەتی”بەپێی ڕاپۆرتەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان، شانەكانی داعش لە عێراق لە ناوچە شاخاوییە گوندنشینەكان كاردەكەن، و سود لە سنوورەكانی عێراق و سوریا وەردەگرن كە پڕن لە كەلێن و لێوەی خۆیان مەڵاسداوە و خۆیان لە هێرشی هێزە ئەمنییەكان دەپارێزن، لە هەمان كاتدا هەوڵی خۆڕێكخستنەوە دەدەن”.

عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک لەبارەی کوشتنی کوڕەکەیەوە چی دەڵێت؟
پێشت عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک لەبارەی کوشتنی کوڕەکەیەوە چی دەڵێت؟
یاریزانێكی هەڵبژاردەی عێراق لە سوید حوكمدرا
دواتر یاریزانێكی هەڵبژاردەی عێراق لە سوید حوكمدرا
ەیوەندیدار