عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک لەبارەی کوشتنی کوڕەکەیەوە چی دەڵێت؟


عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک لە بارەی کوژرانی کوڕەکەی کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ کوژرا رایگەیاند:” ئەو کوڕەم هیچ پەیوەندییەکی بە کێشە کۆمەڵایەتییەکانەوە نەبوو و خاوەن پێداویستی تایبەت بوو.

عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک لە مەراسیی بەخاکسپاردنی کوڕەکەیدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، کوڕەکەی بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە بووەتە کەسێکی خاوەنپێداویستی تایبەت و توانای بەکارهێنانی چەکی نەبووە و داواشی لەو کەسانە کرد کە بۆ هاوخەمی لەگەڵیدا کۆبوونەتەوە کە هیچ پشێوی و ئاڵۆزییەک دروست نەکەن.

وتیشی:” چەند کەسێکی دیاریکراو هەیە پەیوەندییان بەو بابەتەوە هەیە و کێشەیان لەگەڵ کەسانی دیکەدا نییە.

هەروەها، رەمک ڕەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند،تۆمەتباران هەرکەسێک بن دەدرێنە دادگا و دوای ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەرکەسێک دەربچێت دەستگیر دەکرێت و رێکاری یاسایی لەگەڵدا دەگیرێتەبەر.

ئاماژەی بەوەشکرد دۆخی چەمچەماڵ ناهەموار نییە و هیچ کەسێک لە رووداوەکەدا بریندار نەبووە.

محەمەدی حاجی مەحمود: ئەگەر ئێران پەیوەندی لەگەڵ ئێمە هەبێت شانازی پێوەدەکەین
پێشت محەمەدی حاجی مەحمود: ئەگەر ئێران پەیوەندی لەگەڵ ئێمە هەبێت شانازی پێوەدەکەین
ڕاپۆرتێكی ئەمریكایی نوێ‌ لەبارەی داعشەوە لە عێراق
دواتر ڕاپۆرتێكی ئەمریكایی نوێ‌ لەبارەی داعشەوە لە عێراق
پەیوەندیدار