حكومەتی هەرێم بڕیارێكی دەربارەی خانەنشینی فەرمانبەران دەركرد



سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بە پێدانی مافی خانەنشینی ئەو فەرمانبەرانی لەكار دابڕاون (دەستیان لەكاركێشاوەتەوە) بە چەند مەرجێك.

بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە (4020 لە 3-4-2023) ئاماژە بەوەكراوە، كە ئەو فەرمانبەرانەی لەكار دابڕاون و بە دەستلەكاركێشاوە هەژمار كراون، مافی پێدانی خانەنشینییان هەیە بە مەرجێك 15 سال و بەرەو سەرەوە خزمەتیان هەبێت، بەڵام مووچەیان بۆ خەرج ناكرێت تاوەكو تەمەنی 45 ساڵی تەواو دەكەن.

لای خۆشیەوە، عەبدولقادر ساڵح، ڕاوێژكاری یاسایی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو هەنگاوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە ئاڕاستەی خزمەتکردنی فەرمانبەرانە.

ڕاشیگەیاند، ماوەیەک بوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم لێکدانەوەی جیاوازی بۆ فەرمانبەری (مستقیل) دەکرد لەو ڕوانگەیەی شایستەی مووچەی خانەنشینی نابێت، بەڵام بەم نووسراوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەو مشتومر و لێکدانەوەیە کۆتایی هات و ئەو جۆرە فەرمانبەرانەش شایستەی مووچەی خانەنشینی دەبن.

پلەبەندی نوێی مووچە ژیان و گوزەرانی فەرمانبەران و خانەنشینان باشتر دەكات
پێشت پلەبەندی نوێی مووچە ژیان و گوزەرانی فەرمانبەران و خانەنشینان باشتر دەكات
لیژنەیەك بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ پێكدەهێنرێت
دواتر لیژنەیەك بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ پێكدەهێنرێت
ەیوەندیدار