لە سلێمانی خۆپیشاندانە



 

لە شاری سلێمانی، بایكۆتی خوێندن و خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ دەستیپێكرد و داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەكەن.

ئەمڕۆ سێ شەممە، 29\11\2022، مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی گردبوونەوە، داواكاریی ئەوان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دامەزراندنیانە بەشێوەیەكی هەمیشەیی.

ئەوە چەندین جارە مامۆستایانی وانەبێژ لە بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێم گرد بوونەوە ئەنجام دەدەن و بایكۆتی خوێندن دەكەن.

بەپێی ئامارەكان زیاتر لە 30 هەزار مامۆستای وانەبێژ لە هەرێمی كوردستاندا هەن.

چینییەكان داوای ڕۆیشتنی سەرۆك دەكەن
پێت چینییەكان داوای ڕۆیشتنی سەرۆك دەكەن
پلانی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوا لەشكست نزیك دەبێتەوە
دوات پلانی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوا لەشكست نزیك دەبێتەوە
پەیوەندیدر