پلانی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوا لەشكست نزیك دەبێتەوە



 

ئەگەری هێرشە زەمینییەكەی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان بەرەو لاوازی دەچێت و بەپێی سەرچاوە ئاگادارەكان پلانەكەی ئەنقەرە بۆ هێرشی سەر ڕۆژئاوا لە شكست نزیكە.

هەفتەی ڕابردوو سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانی بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد، كاربەدەستانی دەوڵەتی توركیا هەڕەشەی دەستپێكردنی هێرشی زەمینیان بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان كرد لە كاتێكی نزیكدا.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوای بڕیاری هێزەكانی سووریای دیموكرات بۆ ڕاگیرانی ئۆپەراسیۆنەكانی دژی داعش و هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە ڕێبەرایەتی ئەمریكا، برێت مەكگۆرك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سەردانێك چووە ڕۆژئاوای كوردستان.

هاوكات سەرچاوەكان باس لە ئەوە دەكەن، هێزێكی گەورەی ئەمریكا كە لە 100 ئۆتۆمبێل و بارهەڵگری سەربازی پێكهاتووە، لە هەرێمی كوردستانەوە چووەتە ڕۆژئاوای كوردستان و لە حەسەكە جێگیربوون.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەكان، كۆشكی سپی بە فەڕمی بە توركیای ڕاگەیاندووە، بەهەموو جۆرێك دژی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانن و داوایان لە ئەنقەرە كردووە بە زووترین كات پەرەسەندن و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە باكووری سووریا ڕابگرێت.

ئەو سەرچاوانە دەڵێن، ئەنقەرە لە ژێرگووشاری ئەمریكادا پاشەكشەی لە هێرشی زەمینی كردووە بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان.

ئەمە چەند جارێكە توركیا پلانی هێرش دادەنێت و لە ژێر گووشاری ئەمریكا و ڕووسیادا دوای دەخات یان بەشێوەی كاتی ڕایدەگرێت.

شەوی ڕابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە لێدوانێكدا ناڕاستەوخۆ هێرشیكردەسەر ئەمریكا، ڕایگەیاند، بە ناوی داعشەوە هاوكاری هەسەدە و یەپەگە دەكرێت.

ڕاشیگەیاند ” ئێمە بۆ هێرش و ئۆپەراسیۆن مۆڵەت وەرناگرین و حسابیش بۆ هیچ كەسێك ناكەین”.

وتیشی “ئێمە پێویستمان بە دەرفەتێك هەیە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە باكووری سووریا”.

بەڕای بەشێك لە چاودێران، ئەم لێدوانەی ئەردۆغان لە وەڵامی گووشارەكانی ئەمریكادا بووە.

بەپێی زانیارییەكان، ئێران و توركیا هەوڵیانداوە بە هاوكاری بەغدا و دیمەشق گووشاری زیاتر بۆ باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان بهێنن، بەڵام ئەمریكا ڕێگرە لە پێشیاندا.

 

لە سلێمانی خۆپیشاندانە
پێشت لە سلێمانی خۆپیشاندانە
بەفر و باران دەبارێت
دواتر بەفر و باران دەبارێت
ەیوەندیدار