چینییەكان داوای ڕۆیشتنی سەرۆك دەكەن



 

لە كۆنگرەی پارتی كۆمۆنیستی چین لە ئۆكتۆبەری ڕابردوودا سەرۆك شی جین پینگ بەهێزی خۆی نیشان دا بۆ خولی سێهەمی سەرۆكایەتییەكەی بەجۆرێك لەرزینی پێگەكەی مەحاڵ بێت.

بە پێچەوانەوە تەنها دوای 40 ڕۆژ لە وەرگرتنەوەی متمانە بۆ خولی سێهەمی سەرۆكایەتییەكەی، چینییەكان لێی ڕاپەڕین، دەڵێن دەبێت سەرۆك بڕوات.

بۆ یەكەمجار لە ماوەی ساڵانێكی زۆر، هەزاران چینی ڕژانە سەر شەقامەكان و گۆڕەپانی زانكۆكان لە شارە گەورەكانی وڵات، ئەوان دەڵێن دەبێت سەرۆك و حیزبەكەی واز لە دەسەڵات بهێنن.

ئەم ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانانە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەكانی كۆرۆنا و ڕێوشوێنە توندەكانی حكومەتە بۆ ڕێگری لە زیاتر بەرزبوونەوەی ئامارەكان.

ئاگرێك لە شاری چینگجیانگ بووە هۆی گیان لەدەستدانی 10 كەس، هەر زوو ئەم ڕووداوە شارەكەی كردە سەكۆی ناڕەزایەتییەكی بێ وێنە و گەورە، هاووڵاتیان دەڵێن بەهۆی ڕێوشوێنە توندەكانی كۆرۆناوە پیاوانی ئاگركوژێنەوە نەیانتوانی بە زوویی بگەنە شوێنی ڕووداوەكە.

الحريق أدى إلى مقتل أكثر من عشرة أشخاص

خۆپیشاندەران و ناڕازییان لە شارە گەورەكانی چین كە زۆرینەیان لە نەوەی لاوان و گەنجانن داوای ئازادی دەكەن دەڵێن “ئازادی یان مردن”.

لە شەنگەهای گەورە شاری چین درووشمی “واز بێنە یا شی جین پینگ، واز بێنە پارتی كۆمۆنیست” بەرزكرایەوە، ئەمە وەك ئاستەنگێكی بێ پێشینە بەرامبەر سەرۆكە.

لە شاری چنگدۆ خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند ئەوان “دژی دیكتاتۆریەت”ن.

لە بەیجین، شەنگەهای، چینگجیانگ كە سێ شارە گەورەكەی چینن دەنگی ناڕەزایەتی بەرزە.

خۆپیشاندەران داوای ئازادی ڕادەربڕین، دیموكراسی، سەروەری یاسا و مافی مرۆڤ دەكەن.

كەناڵی CNN بڵاویكردەوە خۆپیشاندان لە دەیان شار و شارۆچكە لەسەرانسەری چین بەردەوامە.

احتجاجات في شنغهاي

نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لە فەرمانڕەوایانی چین كردووە، مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانەی گەلەكەیان ببپارێزن.

لای خۆیەوە جۆن كێربی ڕێكخەری پەیوەندییەكان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا ڕایگەیاند “ئێمە چەند جارێكە دەڵێین سیاسەتمان ئەوەیە ڕێگا بدرێت بە خەڵك ناڕەزایەتی ئاشتيیانەی خۆیان دەرببڕن”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە بارەی ناڕەزایەتییەكانەوە لێدوانی داوە دەڵێت “ڕێوشوێنەكانی حكومەت بۆ پێشگرتن بە كۆرۆنا سەركەوتوو بوون”.

 

شوێنگرەوە بۆ پاکەت و پێچەرەوە و کیسی نایلۆن دۆزرایەوە
پێشت شوێنگرەوە بۆ پاکەت و پێچەرەوە و کیسی نایلۆن دۆزرایەوە
لە سلێمانی خۆپیشاندانە
دواتر لە سلێمانی خۆپیشاندانە
ەیوەندیدار