شارەوانی سلێمانی داوای هاوكاری دەكات



شارەوانی سلێمانی چەند دیمەنێكی پاشماوەی پیشەوەر و هاووڵاتییانی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، پێویستە هەمووان هاوكار بین لە پاككردنەوەی.

شارەوانی سلێمانی چەند وێنەیەكی سەهۆڵەكەی بڵاوكردوەتەوە و دەڵێت، ئەم وێنانەی دەیبینن، دیمەنی دوای تەنها یەك شەوی شەقامی سالم و شەقامە گشتییەكانی شاری سلێمانییە.

* هۆشیاری تاك، هاوكاری تاك بە تاكی كاسبكاران و هاووڵاتیان بۆ كارمەندو ژینگەپارێزە ماندووەكانی شارەوانیی سلێمانی بەم جۆرەیە؟

** پاراستنی ژینگەو پاك و خاوێنی شارەكەمان كە ئەركی هەمووانە، كێ بەرپرسە لەو دیمەنانە؟

*** دەبێت لەم دیمەنانەوە، هەڵوەستەیەك بكەین و هەمووان لە پێناو پاك و خاوێنی شارەكەمان دا بێینە سەرخەت.

لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر خەتین، لێپرسینەوە لەگەڵ هەر كەسێك بكرێت كەمتەرخەم بێت و لە هەوڵی شێواندنی سیمای جوانی شارەكەماندا بێت.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، داوا لە كاسبكاران دەكات لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بن و پاك و خاوێنی شوێنی كەسابەتیان بپارێزن.

ئاستەنگ بۆ بوودجە دروست دەكرێت
پێشت ئاستەنگ بۆ بوودجە دروست دەكرێت
گەشتوگوزاری دوكان: پێشبینی هاتنی گەشتیارێكی زۆر دەكەین
دواتر گەشتوگوزاری دوكان: پێشبینی هاتنی گەشتیارێكی زۆر دەكەین
ەیوەندیدار