ئاستەنگ بۆ بوودجە دروست دەكرێت



 

ئەندامێكی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ یەك شەممە رایگەیاند، بوودجەی ئێستای عێراق بە گەورەترین بوودجە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا دادەنرێت، بۆیە پشتیوانی پەسەندكردنی بەشێوەی ئێستای دەكەن.

موهەند خەزرەجی ئەندامی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئاژانسەكانی عێراق دەڵێت “هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی لە پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بوودجەی عێراق بەشێوەی ئێستای دەكەن”.

راشیگەیاند هەندێك گۆڕانكاری بچووك بوونیان لە پرۆژەكەدا هەیە.
خەزرەجی ئاماژەی بە ئەوەش كرد، هەوڵ لەلایەن فراكسیۆنە سیاسییەكانەوە بۆ دروستكردنی گرفت بۆ پرۆژە یاساكە هەن، ئەوەش بە ئامانجی كەسی و حیزبی.

دەشڵێت “ئەم بوودجەیە، گەورەترین بوودجەی عێراقه لە ماوەی ساڵانی رابردوودا، كە پرۆژەی ستراتیژی ئابووری گرینگ لە خۆی دەگرێت لە بواری گواستنەوە و ژێرخان و گەشەی ئابووری لەسەر ئاستی وڵات”.

ئاشكراشیكرد، هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانەكانی لە كابینەكەی سوودانی هەوڵی تێپەڕاندنی پرۆژەكە دەدەن.

ئەو پرۆژەیە رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداشی تێدا جێكراوەتەوە، بەپەسەندكردنی بوودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.

 

هاووڵاتییەكی عێراقی لە شەڕی سوودان كوژرا
پێشت هاووڵاتییەكی عێراقی لە شەڕی سوودان كوژرا
شارەوانی سلێمانی داوای هاوكاری دەكات
دواتر شارەوانی سلێمانی داوای هاوكاری دەكات
ەیوەندیدار