گەشتوگوزاری دوكان: پێشبینی هاتنی گەشتیارێكی زۆر دەكەین



 

ئەمڕۆ سێیەم و كۆتا ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە و زۆرێك لە ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێم ڕێژەیەكی باشی گەشتیار ڕوویتێكردووە، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوكان دەڵێت، دوای كۆتایی هاتنی جەژن و پشووەكان ئاماری گەشتیاران بڵاودەكەینەوە.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوكان پێشبینی سەردانكردنی ڕێژەیەكی زۆری گەشتیار لە جەژنی ڕەمەزاندا دەكات.

ڕێژین ڕەئوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوكان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، دەستەی گشتی گەشتوگوزار كار لەسەر دابینكردنی ڕێبەری گەشتیاری دەكات و كەسانی شارەزای ناوچەكانی هەرێم وەكو ڕێبەری گەشتیاری دادەنێت بەتایبەت لەگەڵ كۆمپانیاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، بۆ كارئاسانی گەشتیارە بیانییەكان پروشەری تایبەتمان بۆ هەیە كە بە زمانەكانی فارسی و توركی و عەرەبی نوسراوە ، وەرزی گەشتیاریش لە ئێستاوە دەستپێدەكات.

لەبارەی ڕێژەی هاتنی گەشتیارەوە بۆ سەیرانگای دوكان ڕێژین ڕەئوف ئاماژەی بە ئەوە كرد، هەتا كۆتایی هاتنی جەژن و تەواوبوونی پشووەكان هیچ ئامارێك لەسەر هاتنی گەشتیاران بۆ دوكان بڵاو ناكەینەوە.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوكان، پیشبینی سەردانكردنی گەشتیارێكی زۆری بۆ دوكان كرد و وتی، پێشبینی دەكەین ئەم جەژنی ڕەمەزانە ڕێژەی هاتنی گەشتیار بۆ دوكان زۆر بەرز ببێتەوە بەتایبەت بەهۆی ئەوەی مانگی ڕەمەزان بەسەر جەژنی نەورۆزدا هات و بەو هۆیەوە ژمارەی گشتیار كەم بووەوە.

لەبارەی نرخی كابینە و كەپرەكانی دوكان وتی، لە جەژنی ڕەمەزاندا هیچ گرفتێك لەسەر نرخەكان نییە و سەرجەم شوێنەكان لەژێر كۆنتڕۆڵ و ڕێنماییەكاندان.

سەیرانگای دوكان یەكێكە لە شوێنە گەشتیارییەكانی سلێمانی و ساڵانە بە گشتی و لە بۆنەكان بەتایبەت گەشتیارێكی زۆری ناوخۆ و دەرەوە سەردانی دەكەن.

 

شارەوانی سلێمانی داوای هاوكاری دەكات
پێشت شارەوانی سلێمانی داوای هاوكاری دەكات
باران بارین زۆرینەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
دواتر باران بارین زۆرینەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار