چی دەربارەی نەریتی (مافی خوێ) دەزانیت؟



نەریتێکی باو، بەتایبەت لە جەژنی ڕەمەزاندا لە لایەن وڵاتانی مەغریب ليبيا و تونس و جەزائیر، تا ئێستاش دوای هەموو مانگێکی ڕەمەزان پەیڕەوی لێدەکرێت، وەک ڕێزێک بۆ ماندووبوونی خانمەکانیان لەو مانگەدا کە سەرقاڵ بوون بە ئامادەکردنی خوانی بەربانگ و پارشێو و تامکردنی خوانەکان.

 

پیاوان، لە بەیانی یەکەم ڕۆژی جەژن ڕێز لە ژنانەکانیان دەنێن بە بەخشینی دیاری گرانبەها بەرامبەر بە ئەرک و ماندووبوونیان لەو مانگە پیرۆزەدا، بەتایبەتر بەرامبەر ئەو چەشتنانەی کە لە میانی ئامادەکردنی خوانەکاندا بە تامکردنی خوێی خواردنەکان ئەنجامیانداوە و بەڕۆژووش بوون.

 

مافی خوێ نەریتێکی گشتگیری ئەو چەند وڵاتەیە کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێداون، بەڵام لە هەر یەکێکیان ناوێكی تایبەتی هەیە، لە مغريب پێی دەوترێت (تەکبیرە) لە جەزائیر (مافی خواردن) لە لیبیا (لکبیرە).

 

بەپێی نەریتی (مافی خوێ) خاتونی ماڵ یەکەم بەیانی جەژن لە سەروەختی گەرانەوەی هاوسەرەکەی لە نوێژی جەژن، قاوەو شیرینی پێشکەش دەکات لە بەرامبەردا، هاوسەرەکەی بە پارچەیەک زێر یاخود برێک پارە سوپاسگوزاری خۆی بۆ ماندووبوونەکانی ئەو مانگەی دەردەبڕێت و دیارییەکەی دەخاتە ناو ئەو کوپەی قاوەکەی تێدا نۆشکردووە.

شارەوانی سلێمانی لەپێناو تەواوكردنی شەقامی 100 مەتری زەوی دەفرۆشێت
پێشت شارەوانی سلێمانی لەپێناو تەواوكردنی شەقامی 100 مەتری زەوی دەفرۆشێت
لەسەر گرانبوونی نرخی مریشك سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماردەكرێت
دواتر لەسەر گرانبوونی نرخی مریشك سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماردەكرێت
پەیوەندیدار