شەپۆلێکی باران و تەرزە و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری لەبارانبارینی بە لێزمە دەدات و دەڵێت: ئەگەری بارانی بەلێزمە و هەورە بروسکە هەیە و لە هەندێک کاتیش تەرزە دەبارێت و لە هەندێک شوێنیش ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.

محەمەد کەمال، لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە کە سبەی یەكشەممە بەھۆی ھاتنی بڕێك شێ و گەیشتنی نزمە پاڵەپەستۆیەك لە دەریایی سورەوە ئەگەری تاوە بارانی بەھاری ھەیە لەگەڵ ڕوودانی ھەورە بروسكە و ھەندێك كاتیش تەرزەی لەگەڵ دەبێت.

دەشڵێت:” سەرەتا لە ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای كەركوك و پارێزگای ھەڵەبجە و پاشان بە شێوەی لاواز ناوچە شاخاوییەكانی باكوری پارێزگای ھەولێر و ئیدارەكانی ڕانیە و سۆران بەشێك لە ناوچە سنورییەكانی باكوری پارێزگای دھۆكەوە دەستپێدەكات و دواتر درەنگانی شەوی یەكشەممە بەھۆی ھاتنی شەپۆلێك لە دەریایی ناوەڕاست بۆ ناوچەكە ئەگەری لێزمەباران زیاتر دەبێت سەرەتاش لە سنوری پارێزگای دھۆك و باشوری پارێزگای موسڵ و پارێزگای ھەولێرەوە دەستپێدەكات بە شێوەی تاوەبارانی بەھاری لەگەڵ بروسك و ھەندێك كاتیش تەرزەی لەگەڵ دەبێت”.

راشیگەیاندووە، دواتر لە كاتەكانی نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە بەدواوە ئەگەری ھەیە ھەموو كوردستان بگرێتەوە واتا سەرتا سەری دەبێت، بەڵام لە ھەندێك ناوچەی باشوری پارێزگاكانی كەركوك و ئیدارەی گەرمیان تەنھا بارانی ئاسایی یاخود نمە باران دەبێت
خێرایی با چالاك دەبێت لە نێوان ١٨-٢٥ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و ئەم بارودۆخە تانزیكی درەنگانی شەوی دووشەمە كاریگەری دەمێنێت و پاشان كۆتایی دێت و پلەكانی گەرماش ٢ پلەی سەرو سفری سیلیزی ڕوو لە بەرزبونەوە دەكەن.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرترین بڕی باران ٣٠-٤٠ ملم دەبێت كە لە سنوری ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای دھۆك و ناوچەشاخاوییەكانی باكور و ڕۆژئاوای ھەولێرو ئیدارەی سۆرانە و بەشێكی باكور و ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سلێمانی وە كەمترین بڕیش سنوری گەرمیان و پارێزگای كەركوكە بەبڕی ٣-٥ ملم.

باسی لەوەشکردووە کە ئەگەری ھەیە ئەم شەپۆلە ھەندێك كات ببێتە ھۆی لافاوی كتوپڕ لە چەم و دۆڵ و نزماییەكان بەتایبەت ناوچە شاخاوییەكانی سلێمانی و ڕاپەڕین و ھەولێر و سۆران بەشێكی باكوری دھۆك و موسڵ .

“ئەم شەپۆلە ھەندێ كات بروسكەی توندیشی لەگەڵ دەبێت بۆیە وا باشترە دوور بكەونەوە لە ستونەكانی كارەبا و شوێنە بەرزەكان و دەشتاییە بەرینەكان بەتایبەت شوانكارەكان ، وە لەكاتی گەیشتنی شەپۆلی بروسكاوی خۆتان بپارێزن بە مانەوەتان لە ماڵ و باڵەخانەكاندا ھەتا شەپۆلەكە تێدەپەڕێت” محەمەد کەماڵ وا دەڵێت

گەشتوگوزاری سلێمانی: لە سێ رۆژدا ٦٠ هەزار گەشتیار هاتوونەتە شارەکە
پێشت گەشتوگوزاری سلێمانی: لە سێ رۆژدا ٦٠ هەزار گەشتیار هاتوونەتە شارەکە
ژمارەیەک ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەرداگیرا
دواتر ژمارەیەک ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەرداگیرا
ەیوەندیدار