كوالێتی كۆنتڕۆلی دەرمان هۆشداریەك بڵاودەكاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی كوالێتی كۆنتڕۆلی دەرمان هۆشداری دەداتە دەرمانخانە و كۆگاكانی دەرمان تا پابەندی تەواوی ڕێنماییەكان بن و خۆیان بەدوور بگرن لە مامەڵەكردن لەگەل دەستگێر و ساخكردنەوەی دەرمانی ساختە و هەڵخەلەتاندنی نەخۆش،دەشڵێت،”دەرمانی Janumet 50mg/1000mg جۆرێكی ساختە كەوتۆتە بازارەوە “.

بەڕێوەبەرایەتی كوالێتی كۆنتڕۆلی دەرمان لە ڕاگەیەنراوێكدا سەرجەم كۆگاكانی دەرمان و دەرمانخانەكان و هاووڵاتییان ئاگاداردەكەنەوە لەبوونی دەرمانێكی ساختە ، كە ناوی دەرمان: Janumet 50mg/1000mg و بە ژمارە باج: S016392 و ماوەی درووستبوونەكەی: ١١/٢٠٢٠ و ماوەی بەسەرچوونی: ١١/٢٠٢٣ (لە وێنەكەدا دیارە).

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە مامەڵەكردن و بڵاوبوونەوەی دەرمانەكە لە دەرمانخانە و كۆگاكان مەترسی گەورە لەسەر تەندروستی بەكارهێنەر دروست دەكات، بۆیە هۆشداری بە دەرمانخانە و كۆگاكانی دەرمان دەدات، كە پابەندی تەواوی ڕێنماییەكان بن و خۆتان بەدوور بگرن لە مامەڵەكردن لەگەل دەستگێڕ و ساخكردنەوەی دەرمانی ساختە و هەڵخەلەتاندنی نەخۆش بە بیانووی هەرزانی بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی توندترین سزای یاسایی دەبنەوە.

هاوكات دامەزراوەی كوالێتی كۆنتڕۆڵی دەرمان دڵنیایی تەواو دەدا بە هاووڵاتییان لەسەر بەرهەمە دەرمانسازییەكان كە ستیكەری وەزارەتی تەندروستییان لەسەرەو شیاوی بەكارهێنانن هەروەها داواكارین لە ئەگەری بوونی هەر زانیارییەك لەسەر بوونی دەرمانی نایاسایی تیمەكانی چاودێری بازاڕ ئاگادار بكەنەوە لە ڕێگای ژمارە تەلەفۆنی ( ٠٧٥٠٢٣٥٦٠٠٠).

نوسینگەی سیستانی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی دیاریی كرد
پێشت نوسینگەی سیستانی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی دیاریی كرد
دیلۆیت؛ لەماوەی شەش مانگدا ٢ تریلیۆن و ٣٩٣ ملیار دینار داهاتی نەوت دیارنەماوە
دواتر دیلۆیت؛ لەماوەی شەش مانگدا ٢ تریلیۆن و ٣٩٣ ملیار دینار داهاتی نەوت دیارنەماوە
ەیوەندیدار