هاووڵاتیان لە بۆنەكاندا خۆیان تووشی قەیرانی دارایی دەكەن



بەڕێگایەك دارایی خۆت سەقامگیر بكە

ساڵانە لەكاتی بۆنەكاندا و بەتایبەت جەژنەكانی رەمەزان و قوربان، هاووڵاتییان پێداویستییەكی زۆر دەكڕن، بازاڕەكان جمەیان دێت لەكڕیار، ئەوەش بەبێ رەچاوكردنی باری دارایی و داهاتی خۆیان، ئەوەش جگە لە خواست بۆ كاڵاكان بەرزدەكاتەوە، دەشبێتەهۆی سفربوونەوەی پاشەكەوتی بنەماڵە و كەسەكان.

لە هەرێمی كوردستان ئێستا دواساتەكانی مانگی رەمەزان و بەرەو جەژنە، هاووڵاتیان سەرقاڵی كڕینی پێداویستییەكانی جەژنن، بەجۆرێك زۆرینەی هاووڵاتیان تەواوی داهاتەكانیان بگرە هەندێك قەرزیش بۆ كڕینی پێویستییەكانی جەژن دەكات، ئەوەش وادەكات دوای جەژن زۆرینەی بنەماڵەكان تووشی گرفتی دارایی ببن، بەتایبەت ئەوانەی مووچەخۆرن و ئەگەر مووچەش دوابكەوێت گرفتەكە ڕەنگە ببێتە قەیران.

گوڵاڵە سدیق، شارەزای دارایی و بانك، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هاووڵاتییان لەوەرگرتنی مووچەكانیان دڵنیا نین، كاتێك ئەم مانگە مووچە وەردەگرن، ترسی ئەوەیان هەیە، مانگی داهاتوو مووچەكەیان وەرنەگرن، لەبەر ئەوە ناكرێت لە كڕینی خواردن و پێداویستی جەژن زیادەڕۆیی بكەن.

دەشڵێت، زۆر جار خواردنێكی زۆر فڕێدەدرێت بەتایبەتی لە جەژنی قورباندا گۆشتێكی زۆر دەخورێت یان بەفیڕۆ دەدرێت، پاشماوەیەكی زۆری ئاژەڵ فڕێدەدرێت، ئەوەش لەڕووی ئابوورییەوە زیان بە هاووڵاتییان دەگەیەنێت و لە ڕووی ئاینیشەوە دروست نییە بەو جۆرەبێت، چونكە زیادەڕۆییە و ئاین ڕێگای پێنادات و لە قورئانیش باس كراوە، خودا ئەو كەسانەی خۆش ناوێت كە زیادەڕۆیی دەكەن، ڕاستە قوربانیكردن ڕێوڕەسمێكی ئاینییە، بەڵام ناكرێت بەو شێوەیە زیادەڕۆیی بكرێت.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات، تاكی هەرێم و عێراق ڕۆشنبیرییەكی ئەوتۆمان نییە، كە بتوانین داهاتەكانمان بەشێوەیەكی دروست دابەشبكەین و خەرجییەكانمان تەندروست بێت و بەپێی پێویستی كەلوپەل و شت ناكڕین، بەڵكو زیاتر چاولێكەرییە.

 

 

چەنگیز چاندار لە ئامەد: لێرەوە چاوەڕێی كۆتاییهاتنی ئەردۆغانین
پێشت چەنگیز چاندار لە ئامەد: لێرەوە چاوەڕێی كۆتاییهاتنی ئەردۆغانین
هەولێر ئامادەكاری بۆ جەژنی رەمەزان دەكات
دواتر هەولێر ئامادەكاری بۆ جەژنی رەمەزان دەكات
ەیوەندیدار