غەریب ئەحمەد ؛ مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم دوادەكەوێت



ئەندامێكی پەڕلەمانی عیڕاق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی لێڵی لە سیاسەتكردنی هەرێم لەگەڵ دوو لایەنەی عێراق و توركیا لەمەڕ مەلەفی نەوت، دیسانەوە مووچەی ئەم مانگەی چوار دوادەكەوێت لەكاتی خۆیدا.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بڵاویكردەوە، كە جگە لە نەبوونی جەژنانە و لەوەش كە ناتوانن مووچە بخەنە پێش جەژن تا فەرمانبەران ئاسودەیی و جەژنانەی ماڵ و مێوان بەرجەستە بكەن، بەداخەوە كە دەبێت بڵێم ، بەهۆی لێڵی لە سیاسەت كردنی هەرێم لەگەڵ دوو لایەنەی عێراق و توركیا لەمەڕ مەلەفی نەوت، دیسانەوە مووچەی ئەم مانگەی چوار دوادەكەوێت لەكاتی خۆیدا.

ڕاشیگەیاندووە، كیبر و نەزانی و عینادی ئەم حكومەتەی هەرێمە و خراپ حوكمڕانیان بەسەر ئەم هەرێمەوە، هاووڵاتیانی تەواو شپرزە كردووە.

خودای گەورەم، لەكۆتا ڕۆژەكانی ڕەمەزانی پیرۆزین و تكادەكەین، وەفریای ئەم گەلە خواناس و بێچارەو ستەم لێكراوە بكەویت ودەرچەیەكی خەیرو خۆشی لە هەموو لایەك بكەیتەوە.

شەپۆلی تاوە باران و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلی تاوە باران و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە
لیژنەكەی حكومەتی عێراق بڕیاری لەسەر پلەبەندی نوێی مووچە دا
دواتر لیژنەكەی حكومەتی عێراق بڕیاری لەسەر پلەبەندی نوێی مووچە دا
ەیوەندیدار