پێشینەیەكی نوێ‌ بە فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دەدرێت



بانكی ڕەشیدی عێراق ئاشكرای دەكات، كە بڕیاریان داوە بە پێدانی پێشینەیەكی تەواوكاری بە فەرمانبەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان.

بانكی ڕەشید لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، باسم عبد علی، بەڕێوەبەری گشتی بڕیاری داوە بە پێدانی پێشینەیەكی تەواوكاری بە فەرمانبەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان، ئەوانەی مووچەكانیان لەلایەن بانكەوە دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، هەر فەرمانبەر و كارمەندێك خوازیاری ئەو پێشینەیەیە دەتوانێت بچێتە ناو لینكی ماڵپەڕی فەرمی و بەشێوەی ئەلیكترۆنی داواكاری پێشكەش بكات.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەو كەسانەی پێشینەی كەسییان وەرگرتووە دەتوانن داواكاری بۆ ئەم پێشینەیەش پێشكەش بكەن.

ئەمڕۆ مێسی گۆڵە مێژووییەكەی بە درێسی بەرشەلۆنەوە تۆماركرد
پێشت ئەمڕۆ مێسی گۆڵە مێژووییەكەی بە درێسی بەرشەلۆنەوە تۆماركرد
وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونكردنەوەیەك لەسەر دزینی مووچە بڵاودەكاتەوە
دواتر وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونكردنەوەیەك لەسەر دزینی مووچە بڵاودەكاتەوە
پەیوەندیدار