ئەمڕۆ مێسی گۆڵە مێژووییەكەی بە درێسی بەرشەلۆنەوە تۆماركرد



لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا لە ساڵی 2007، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بە یاریی تیپەكەی بەرامبەر خیتافی لە جامی شای ئیسپانیا، گۆڵێكی لەبیرنەكراوی بۆ بەرشەلۆنە تۆماركرد.

ئەكاونتی یانەی بەرشەلۆنە لە “تویتەر”، دیمەنی ڤیدیۆیی گۆڵە بەناوبانگەكەی مێسی بەرامبەر خیتافی بڵاوكردەوە و نووسیویەتی”لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا، 16 ساڵ لەمەوبەر ( 18ی نیسانی 2007)… هێشتا مێسی… هێشتا مێسی… هێشتا مێسی”.

لەو دەمەدا مێسی لە ناوەڕاستی یاریگاوە تۆپێكی برد و بە لێهاتوویییەكی زۆرەوە زیاتر لە چەند یاریزانێكی خیتافی بڕی، دواتر گۆڵپارێزەكەی دوور خستەوە، پێش ئەوەی تۆپەكە بخاتە ناو تۆڕەكەوە، ئەو دیمەنە گۆڵەكەی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنای ئەفسانەی ئەرجەنتینی لە چارەكی كۆتایی مۆندیالی مەكسیك 1986 بەرامبەر بە ئینگلتەرای هێنایەوە یادی هەوادارانی تۆپی پێی جیهانی”.

زۆرێك پێیانوایە گۆڵەكە باشترین گۆڵی مێژوویی بەرشەلۆنەیە و ڕەنگە باشترین گۆڵیش بێت لە كاروانی ژیانی وەرزشی مێسیدا.

سەبەتەیەكی دیكەی بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
پێشت سەبەتەیەكی دیكەی بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
پێشینەیەكی نوێ‌ بە فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دەدرێت
دواتر پێشینەیەكی نوێ‌ بە فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دەدرێت
ەیوەندیدار