كەشناسێكی كورد یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ئاشكرادەكات



دوای دروست بوونی بۆچووونی جیاواز لەسەر یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، كە هەندێك پێیان وایە بەهۆی خراپی كەشوهەواوە ئێواری پێنج شەممە مانگ نابینرێت و بەهۆیەوە شەممە دەبێتە جەژن، شارەزایەكی بواری كەشناسی دەڵێت: “ڕەمەزانی ئەمساڵ 29 ڕۆژە و ئێوارەی پێنج شەممە نزیكەی 20 خولەك مانگ لەدوای خۆر ئاوا دەبێت و بەوەش هەینی دەبێتە جەژنی ڕەمەزان”.

سیروان ساڵح، شارەزای بواری كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ( 2023/04/20 ) مانگ نزیکەی 20 خولەک لە دوای خۆر، ئاوا دەبێت، ئەمە تا ئێستا یەکلابۆتەوه، بەڵام چەند هۆكارێك دەبنە هۆی ئەوەی بینینی مانگ قورس بێت.

سەبارەت بەو هۆكارانە وتی، “ڕێژەی ڕۆشنایی سەر مانگ زۆر کەمە، بۆیە قەبارەی مانگ زۆر باریک دەبێت و بەچاوی ئاسایی نابینرێت، هەروەها ئێوارەی پێنج شەممە کەش و هەوا لە زۆرێك ناوچەکانی نیمچە دورگەی عەرەب لەبارنییە ئەویش بە بوونی ناڕوونی ئاسمان یان هەور و باران”.

جەختیشی كردەوە، ئەگەرە بەهێزەکان بۆ ئەوەی هەینی یەکەم ڕۆژی جەژن بێت ئەوەیە، كە دوو مانگی ڕابردوو واتە ڕەجەب و شەعبان ( 30 ) ڕۆژ بوون و هەروەها مانگ (20 خولەک) دوای خۆر ئاوا دەبێت و لە سعودیه دەبێتە (25 خولەک).

سەبارەت بەوەی ئەگەر هەینی نەکرێت بە جەژن، وتی، “ئێوارەی هەینی مانگ بەرز و قەبارە گەورە دەبێت و ئەگەر کەش و هەوا ڕوون و پاک بێت بەچاوی ئاسایی دەبینرێت و 40 خولەک دوای خۆر، ئاوا دەبێت تا نوێژی عیشا لە ئاسماندا دەمێنێتەوە”.

ئەو شارەزایەی كەشناسی دووپاتی كردەوە، كە ئەگەری بەهێز ئەوەیە هەینی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزبێت و هەمووانیش چاوەڕێی بڕیاری سعودیە دەكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە كۆمەڵەی فەلەكناسی سعودیە لە شاری جددە ڕایگەیاند، هەینی داهاتوو دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی شەوال و یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.

چۆن مسوڵمان بەدوای شەوی قەدردا بگەڕێت؟ نیشانەكانی چیین؟
پێشت چۆن مسوڵمان بەدوای شەوی قەدردا بگەڕێت؟ نیشانەكانی چیین؟
پەرلەمانتارێكی كورد وردەكاری گۆڕانكاری لە بەشەخۆراك ئاشكرادەكات
دواتر پەرلەمانتارێكی كورد وردەكاری گۆڕانكاری لە بەشەخۆراك ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار