نرخی مریشك هەرزان دەكرێت



 

ئێستا نرخی كیلۆیەك مریشك 5 هەزار دیناری تێپەڕاندووە و ئەوەش نیگەرانی لای هاووڵاتییان دروستكردووە، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی دەڵێت لە ئەمرۆوە هەوڵی دابەزاندنی ئەو نرخە دەدەین.

نرخی كیلۆیەك مریشك لە بازاڕی سلێمانی 5 هەزار دیناری تێپەراندووە، لەكاتێكدا ئەو نرخە پێشتر 3 هەزار و 500 دینار بووە.

لەو بارەیەوە سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ئەمڕۆوە هەوڵی دابەزاندنی نرخی مریشك دەدەین بە جۆرێك نرخی هەر كیلۆیەك لەنێوان 3 هەزار و 500 دینار بۆ 4 هەزار دینار دەبێت.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، بە بۆنەی هاتنی جەژنەوە نرخی كاڵاو شمەكەكان لە بازاڕ كۆنتڕۆڵدەكرێت و لیژنەكان چاودێری بازاڕ دەكەن.

 

ئەمریكا كوژرانی سەركردەیەكی باڵای داعشی راگەیاند
پێشت ئەمریكا كوژرانی سەركردەیەكی باڵای داعشی راگەیاند
پێشبینی نوێ بۆ جەژن كرا
دواتر پێشبینی نوێ بۆ جەژن كرا
ەیوەندیدار