ئەمریكا كوژرانی سەركردەیەكی باڵای داعشی راگەیاند



 

كاربەدەستێك لە هێزەكانی سووپای ئەمریكا كوژرانی سەركردەیەكی باڵای داعشی لە سووریا لە هێرشێكی ئاسمانیدا راگەیاند.

جۆ پۆچینو بە تۆڕی هەواڵی ABC Newsی راگەیاند، لە هێرشێكی ئاسمانی هێزەكانی ئەمریكادا لە سووریا سێ ئەندامی داعش كوژراون، كە یەكێكیان سەركردەیەكی باڵای گرووپە تیرۆرستییەكەیە و ئێستا كاردەكرێت بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی تەواوەتی ئەو تیرۆرستانە.

روونیشیكردەوە، ئەگەری هەیە ئەو سەركردەی داعش كە كوژراوە پلاندانەری هێرشە تیرۆرستییەكانی گرووپەكە لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت.

پێشتر سووپای ئەمریكا كوژرانی خالید ئەحمەد جبووری بەرپرسی هێرشەكانی داعشی لە ئەوروپا و توركیا راگەیاند.

دوێنێش هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، هێزەكانی سووریای دیموكرات هەسەدە لە پارێزگەی دێرزوور لە خۆرهەڵاتی سووریا لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە لە ئۆپەراسیۆنێكدا سەركردەیەكی داعشیان بە ناوی مەحموود سەعید دەستگیركردووە.

ڕوونیشیكردەوە، هێزەكانی هەسەدە بە پشتیوانی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێكی سەركەوتوویان بۆ دەستگیركردنی ئەو سەركردەیەی داعش بەڕێوەبردووە كە فەرماندەیی چەند گرووپی داعشی كردووە.

ئاشكراشیكرد، ئەو گرووپانەی داعش كاریان كۆكردنەوەی هاوكاری و چەك و كەرەستەی سەربازی بووە بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی داعش لە ناوچەكەدا.

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سووریا جۆناسان فێریی رایگەیاند، سەركەوتنی ئەو ئۆپەراسیۆنە بووە بەهۆی رێگری لە گەیاندنی چەك و هاوكاری دارایی بۆ داعش بكرێت و هەسەدەش وەك هاوبەشێكی گرینگ لە هێرشەكانی دژی داعش بەردەوام دەبێت.

دەیان خێزانی كورد لە جەنگی سوودان گیریانخواردووە
پێشت دەیان خێزانی كورد لە جەنگی سوودان گیریانخواردووە
نرخی مریشك هەرزان دەكرێت
دواتر نرخی مریشك هەرزان دەكرێت
ەیوەندیدار