لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکان دەکرێت



تیمێکی هاوبەشی ژینگەیی و ڤێتێرنەری سلێمانی و ڕاپەڕین لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دوکان و ڕاپەڕین کرد و چاوەڕوان دەکرێت لە بەمزووانە ئەنجامەکەی ئاشکرا بکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی سلێمانی و ڕاپەڕین و ستافێک لە پزیشکی بەشی پشکنین و تاقیگە و پزیشکانی بەشی ڤێتێرنەری دوکان بە یاوەری پۆلیسی دارستانی دوکان سەردانی دورگەی نەورەسەکان و چەند دورگەیەکی دیکەی حەوزی دوکان و ئیدارەی ڕاپەڕینیان کە نەورەسەکانی لێ دەژین.

ئامانجی سەردانەکە وەرگرتنی نموونە بوو لە نەورەسە نەخۆشەکان، مرداربووەکان، بێچو و هێلکەکانیان و ئاوی دەریاچەکەو عەلەف و ماسی حەوزەکانی ئەو سنورەی ڕێژەی زیاتری نەورەس لێ مرداربووەتەوە.

تیمەکە پشکنین و بەدواداچوونیان کرد لە جۆری ئەم نەخۆشیە یاخود ئەو ڤایرۆسیەی کە تووشی باڵندەکان بوون.

پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە سنووری دەڤەری ڕاپەڕین ڕێژەی مرداربوونەوەی نەورەسەکان زیاترە وەک لە سنووری حەوزی دوکان و پزیشک و ستافی پشکنین و تاقیگەکانیش تێبینییەنا کردووە تەنها نەورەسی سەرسپی زیاتر مردار بوونەوە وەك لەنەورەسی سەرڕەش.

چاوەڕوانیش دەکرێت لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجامی پشکینیەکان دەربکەون.

داوای وەستاندنی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەکرێت لە عێراق
پێشت داوای وەستاندنی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەکرێت لە عێراق
پیاوان چۆن دەتوانن تەندروست بن؟
دواتر پیاوان چۆن دەتوانن تەندروست بن؟
پەیوەندیدار