چۆن زەكاتی زێڕ و پارە هەژمار دەكرێت و دەدرێت؟



موسڵمانان بەردەوام پرسیاری ئەوە دەكەن، كە چۆن زەکات دەربکەین و پارە و ئاڵتون بگاتە چەند دەبێ زەکاتەکەی دەربکەین؟ بۆ ئەوەش شارەزایەكی بواری شەریعەتی ئیسلامی بەرچاوڕۆشنی دەداتە هاووڵاتیان و بڕی نیسابی زەكاتی پارە و زێڕ و شێوازی هەژمار كردنی ڕوون دەكاتەوە.

دانا وەرتی، شارەزای شەریعەتی ئیسلامی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەگەر كەسێكك (17) مسقاڵ زێڕی عەیار (24)ی هەبێت، واتە (٨٥ گرام) یان (19.5) مسقاڵ زێڕی عەیار (21)ی هەبێت واتە (۹۷ گرام) یان (22.5) مسقاڵ زێڕی عەیار (18)ی هەبێت واتە (١١٣ گرام) و ساڵی بەسەردا ڕۆیشتبێ ئەوا زەكاتی دەبێت لێ‌ دەربكرێت.

سەبارەت بە دەركردن و هەژماركردنی بڕی زەكاتەكە وتی، “بۆ دەركردنی زەكاتەكە زێڕ مسقاڵی بەچەند بوو 10 هەزاری لێ کەم بکەرەوە، بۆنمونە زێری عیار ۲۱ مسقاڵی بە ٤٤۰ هەزار بێت ئەوا بە ٤۳۰ هەژماری بکە و پارەکە کردیە چەند پاشان پارەكە دابەشی ٤٠ بكە ئەوە ڕێژەی دەركردنی زەكاتەكەت بۆ دەردەكەوێت”.

وتیشی، “ڕێژەی نیسابی زەكاتی پارە لەلایەن لیژنەی باڵای فەتواوە بە 7 ملیۆن و 200 هەزار دیاری كراوە، بەڵام لە بنەڕەتدا 8 ملیۆن و 350 هەزار دینارە، بۆیە هیوادارم لیژنەی فەتوا ئەوە ڕاست بكەنەوە، كەوایە هەر كەسێك ئەو بڕە پارەیەی هەبێت و ساڵی بەسەردا ڕۆیشتبێت دەبێت 208 هەزار دینار بدات بە زەكات و ئەو بڕ و نیسابەش بەپێی ڕۆژ و گۆڕانكاری نرخی زێڕ گۆڕانكاری بەسەردادێت”.

زیاتر ڕوونیشی كردەوە، “ئەگەر زێڕت نەبوو، هەر کەسێك پارەی (19.5) مسقاڵ زێڕی عەیار ۲۱ ی هەبێ و ساڵی بەسەردا بسوڕێتەوە و موڵکی خۆی بێ، دەبێ زەکاتی لێ دەربکات”.

مێزی تێنس لە پاركی ئازادی لە سلێمانی دادەنرێت
پێشت مێزی تێنس لە پاركی ئازادی لە سلێمانی دادەنرێت
12 سوودی گرنگی ئاو خواردنەوە
دواتر 12 سوودی گرنگی ئاو خواردنەوە
ەیوەندیدار