12 سوودی گرنگی ئاو خواردنەوە



‎‎پزیشكێكی پسپۆری هەناوی و شەكرە ڕایدەگەیەنێت ، ئاو خواردنەوە جگە لە پێویستییەكی سەرەكی ژیان هەروەها زۆر سوودی تەندروستی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، ڕۆژانە خواردنەوەی ۲-٣ لیتر ئاو سوودی زۆرە.

د.داهات حەوێزی ، پزیشكی پسپۆری هەناوی و شەكرە ڕایگەیاندووە، ئاو خواردنەوە زۆر سوودی تەندروستی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، كە ئەو سوودانە بۆ خواردنەوەی ئاوێكی ئاساییە، بە دڵنیاییەوە بۆ خواردنەوەی ئاوی “زمزم” كە پاكترین و پێرۆزترین ئاوی سەر زەویە سوودەكانی زۆر زیاترن.

سوودەكانی ئاو خواردنەوە :
١-تەڕ بونەوە و تازە بوونەوەی خانەكانی لەش.
٢-جوان كردن و زیندوو هێشتنەوەی پێست
٣-شۆردنەوەی گورچیلە و میزەڵدان و ڕێگری كردن لە هەوكردن و دروست بوونی بەردی گورچیلە
٤-لابردنی شەكەتی و زیادكردنی تەركیز
٥-ڕێگریكردن و نەهێشتنی سەریەشە
٦-پاككردنەوەی جەستە لە پاشەڕۆ و ماددە زیانبەخشەكان
٧-یارمەتیدانی پرۆسەی هەرس كردن و نەهێشتنی قەبزی
٨-بەهێزكردنی فرمانی ماسولكەكان
٩-بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری
١٠-كۆنتڕۆڵكردنی بەرزەفشاری خوێن و شەكرە
١١-كەمكردنەوەی سترێس و دڵەڕاوكێ
١٢-یارمەتیدان لە كێش دابەزاندن.

چۆن زەكاتی زێڕ و پارە هەژمار دەكرێت و دەدرێت؟
پێشت چۆن زەكاتی زێڕ و پارە هەژمار دەكرێت و دەدرێت؟
جەژنی ڕەمەزان دیاریكرا و ئەوقافی هەرێم بڕیار دەدات
دواتر جەژنی ڕەمەزان دیاریكرا و ئەوقافی هەرێم بڕیار دەدات
ەیوەندیدار