لە سوودان شەڕ بەردەوامە


 

سووپای سوودان رایگەیاند، تاكوو هێزەكانی پشتیوانی خێرا كە هێزێكی نیمچەسەربازییە لە سوودان و ئەو وەك “میلیشیا” ناوی بردووە هەڵنەوەشێندرێتەوە، ناچنە ناو گفتوگۆ و دانوستانەوە.

سووپای سوودان رایگەیاند “تاكوو میلیشیا یاخیبووەكانی حەمیدتی (فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی خێرا، محەمەد حەمدان دەگلۆ) هەڵنەوەشێندرێتەوە ئامادە نابین بۆ هیچ جۆرە گفتوگۆ و دانوستانێك”.

سووپا داوای لە گەل كردووە نەچنە ناو پێكدادان لەگەڵ هێزەكانی پشتیوانی خێرا و دەڵێت: “ئاسایشی خۆتان بپارێزن و لەگەڵ میلیشیا یاخیبووەكان مەكەونە ناو پێكدادان. سوپا توانای چارەسەركردنی كێشەكانی هەیە بەخێرایی، بەڵام هەوڵ دەدەین لە میانی ئۆپەراسیۆنەكاندا زیانتان پێ نەگات”.

لە لایەكی دیكەیشەوە وتەبێژی سووپای سوودان، نەبیل عەبدوڵڵا رایگەیاند: “سووپا پێداگرە لەسەر ئەوەی بەم نزیكانە سەقامگیریی و ئاسایش بگەڕێنێتەوە سوودان. نەماندەویست دۆخەكە ئاوای بەسەر بێت و سوودانییەكان بە چەك لەیەكتر رابسێن”.

تەشەنەسەندنی گرژییەكانی سوودان دوای ناكۆكییەكانی نێوان سووپا و هێزەكانی پشتیوانی خێرا هات لەبارەی “چاكسازیی ئاسایشی سەربازیی”.

پێكدادانەكان لە نزیك كۆشكی كۆماریی لە خەرتوومی پایتەخت و ژمارەیەك شاری دیكەی سوودان بەردەوامن و  لەدوێنێوە تا ئێستا 56 كەس كوژراون و زۆرتر لە 500 كەسیش برینداربوون.

 

ئەمریكا گووشاری زۆرتر لەسەر تیك تۆك دروستدەکات
پێشت ئەمریكا گووشاری زۆرتر لەسەر تیك تۆك دروستدەکات
هەولێر؛ پارێزەرێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش داوای سەندنەوەی مافەکانی دەکات
دواتر هەولێر؛ پارێزەرێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش داوای سەندنەوەی مافەکانی دەکات
پەیوەندیدار