پۆلیسی هەولێر جۆرە فێڵێكی نوێ ئاشكرا دەكات



لە شاری هەولێر دوو كەس دەستگیركران كە فێڵیان لە هاووڵاتییان كردووە و بۆ كۆكردنەوەی پارە هەست و سۆزیان جوڵاندوون.

پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر ئاگادار كرانەوە كە ئۆتۆمبێلێك لەجۆری (ئۆپڵ ڤیكترا) تاكسی لە شەقامی (٤٠) مەتری نزیك چێشتخانەی لیزا لە نێوەندی شەقام پەكی كەوتووە و دوو كەس بەناوەكانی (م. س. م.) و (م. ع. ح.) كۆمەكی بۆ كۆدەكەنەوە، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەشتنە شوێنی مەبەست و دەركەوت كە ئۆتۆمبێلەكە پەكی نەكەوتووە و لەم ڕێگایەوە هەست و سۆزی خەڵكیان دەجوڵاند و بەفێڵ پارەیان لە خەڵك كۆدەكردەوە.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكە داگیرا و هەردوو تۆمەتباری ناوبراویش دەستگیر كران.

پۆلیسی هەولێر ئەوەش دەڵێت، بەمەبەستی گرتنە بەری ڕێكارە یاساییەكان بەرامبەر بە هەردوو تۆمەتبار ڕادەستی بنكەی پۆلیسی ئاشتی كران.

May be an image of 2 people and car

بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەبێتەوە
پێشت بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەبێتەوە
60 ملیۆن دینار وەكو قەرز بە هاووڵاتییان دەدرێت
دواتر 60 ملیۆن دینار وەكو قەرز بە هاووڵاتییان دەدرێت
ەیوەندیدار