ڕێگەی كەركوك- بەغدا داخرا



ڕێگایەی بەغدا و پارێزگای كەركوك، بەهۆی بارانبارینی بەخورەوە داخرا.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە ناوچەكانی تەنیشت ڕێگاكە، ڕێگای سەرەكی بەغدا و كەركوك بەتەواوی داخرا.

بە گوێرەی هەواڵ، زۆرێك لە شۆفێران و بە تایبەت شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە گەورەكان، ئەو ڕێگایەیان گرتەبەر كە بەناو شاری تكریتدا دەڕوات و بە خورماتوودا تێدەپەڕێت، بەكارهێنانی ئەو ڕێگەیەش وەك جێگرەوەیە بۆ ڕێگە داخراوەكە.

پاشماوەی شەپۆلەكەی دوێنێ بەڕێوەیە ئەمشەو دەگاتە ئاسمانی هەرێم
پێشت پاشماوەی شەپۆلەكەی دوێنێ بەڕێوەیە ئەمشەو دەگاتە ئاسمانی هەرێم
قایمقامی هەولێر: نرخی بەنزین و غاز دادەبەزێت
دواتر قایمقامی هەولێر: نرخی بەنزین و غاز دادەبەزێت
ەیوەندیدار