قایمقامی هەولێر: نرخی بەنزین و غاز دادەبەزێت



قایمقامی‌ هەولێر ڕایدەگەیەنێت، نرخی‌ غاز و بەنزین بەهۆی‌ رێككەوتنی‌ نێوان هەرێمی‌ كوردستان و عێراق لە دابەزینی‌ بەردەوامە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە لەئێستادا نرخی ‌بەنزین زیاتر لە 25 دینار لە كوردستاندا دابەزیوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی‌ هەولێر، لە لێدوانێكی‌ ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند:”نرخی‌ غاز و بەنزین ڕوو لە دابەزینە و یەكێك لە هۆكارەكانیش رێككەوتنی‌ نێوان هەرێمی‌ كوردستان و عێراقە، لە ڕۆژانی‌ داهاتوویشدا ئەنجامەكەی‌ زیاتر دەردەكەوێت”.

بە وتەی قایمقامی‌ هەولێر:”تەنیا ئەمڕۆ سێ‌ بەنزینخانە بەهۆی‌ خراپی‌ كوالێتی‌ داخراون، ناوەكانیشیان بڵاو كراوەتەوە، بەردەوامیش دەبن لە گرتنەبەری ڕێوشوێن دژی‌ ئەو بریكارانەی‌ غاز كە دەیانەوێت لە بازاڕی‌ ڕەشدا غاز بفرۆشن، لەئێستادا نرخەكەی لە بازاڕی‌ ڕەشیش جێگیر كراوە”.

تائێستا نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لە هەرێمی كوردستان لە سەرو 800 دینارە، لەكاتێكدا نرخی لیترێك لەو جۆرە بەنزینە لە پارێزگاكانی عێراقدا بە 450 دینار لە بەنزینخانەكاندا دابەش دەكرێت.

ڕێگەی كەركوك- بەغدا داخرا
پێشت ڕێگەی كەركوك- بەغدا داخرا
مەسرور بارزانی چی بە ئومێد خۆشناو ووتوە ؟
دواتر مەسرور بارزانی چی بە ئومێد خۆشناو ووتوە ؟
ەیوەندیدار