عەرەبەكان پێشەنگی هاوردەكردنی چەكن



 

سعوودیە لە دوای هیندستانەوە ریزبەندی دووەمی ئەو وڵاتانەی گرتووە كە زۆرترین چەك هاوردە دەكەن.

سعوودیە، قەتەر، میسر و شەش وڵاتی دیكەی عەرەبی لەنێو ئەو ٤٠ وڵاتەدان كە لە ساڵانی ٢٠١٨-٢٠٢٢ زۆرترین چەكیان لە جیهاندا هاوردەكردووە.

بەپێی راپۆرتی پەیمانگای ستۆكهۆڵم بۆ توێژینەوەی ئاشتیی نێودەوڵەتیی لەبارەی گواستنەوەی نێودەوڵەتیی چەك، نۆ وڵاتی عەرەبی لەوانەش سعوودیە، قەتەر و میسر لەنێو ١٠ وڵاتی ریزبەندی یەكەمی وڵاتاندان كە لە ساڵانی ٢٠١٨-٢٠٢٢ زۆرترین چەكیان لە جیهاندا هاوردە كردووە.

لە بەشی هەناردەكارانی چەكدا، ئەمریكا ریزبەندی یەكەمی گرتووە كە سەدا ٤٠ی چەكی جیهانی هەناردەكردووە، پاشان رووسیا سەدا ١٦، فەڕەنسا سەدا ١١، چین سەدا ٥،٢ و ئەڵمانیا سەدا ٤،٢.

ئیمارات و ئوردن لە ریزبەندی وڵاتانی هەناردەكاری چەكدا ریزبەندی ٢٥یان گرتووە.

ئەو وڵاتە عەرەبیانەی زۆرترین چەكیان هاوردەكردووە

ئەوەی بووەتە جێی سەرنج لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وڵاتانی كەنداو زۆرترین گرێبەستی كڕینی چەكیان واژووكردووە.

لە كاتێكدا ٢٦٠ فڕۆكەی جەنگیی هاوردەی ناوچەكەكراون، لەوانە ١٨٠یان لەلایەن وڵاتانی كەنداوەوە داواكراون.

سعوودیە لە ساڵانی ٢٠١٨-٢٠٢٢دا لە دوای هیندستان كە سەدا ١١ی چەكی جیهانی هاوردەكردووە، بە سەدا ٩،٦ ریزبەندی دووەمی گرتووە و بووەتە دووەمین وڵاتی جیهان كە زۆرترین چەكی هاوردەكردووە، ئەوەش بەراورد بە ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٧ كە حكوومەتی ریاز سەدا ١٠ی چەكی جیهانی هاوردەكردووە، دابەزینی بەخۆوە بینیوە.

یەكەم وڵات كە سعوودیە زۆرترین چەكی لێ هاوردەكردووە، ئەمریكایە، سەدا ٧٨ی ئەو چەكانەی هاوردەیكردوون، لە ئەمریكاوە بووە، لە دوای ئەمریكاش فەڕەنسا بە پلەی دووەم دێت كە سەدا ٦،٤ و ئیسپانیا بە پلەی سێیەم دێت بەسەدا ٤،٩.

بە بەراورد بە سەردەمانی پێشوو، قەتەر هەڵكشانی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە لە هاوردەكردنی چەكدا.

قەتەر لە ساڵانی نێوان ٢٠١٣-٢٠١٧دا، ریزبەندی ١٧مین وڵاتی لەسەر ئاستی جیهان لەبارەی هاوردەكردنی چەك گرتبوو، بەڵام لە ساڵانی ٢٠١٨-٢٠٢٢دا، سەدا ٣٠٠ رێژەی هاوردەكردنی چەكی زیادكردووە و ریزبەندی سێیەمی گرتووە.

ئەمریكا بەرێژەی سەدا ٤٢ ریزبەندی یەكەمی ئەو وڵاتانەی گرتووە كە چەكیان بە قەتەر فرۆشتووە، دوای ئەو بە سەدا ٢٩ فەڕەنسا و پاشان ئیتاڵیا دێت بە سەدا ١٤.

ئەوەی بووەتە جێی سەرنج هەڵكشانی هاوردەكردنی چەك لەلایەن قەتەرەوە هاوكات بوو لەگەڵ قەیرانی كەنداودا.

پشكی میسر لە هاوردەكردنی چەك لەسەر ئاستی جیهان لە ٢٠١٨-٢٠٢٢ بە رێژەی لەسەدا ٤،٥ كەمیكردووە لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین چەك هاوردە دەكەن ‌و لە سێیەمەوە بووەتە شەشەم.

وێڕای ئەوەی میسر ساڵانە نزیكەی بە بەهای یەك ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار هاوكاری سەربازیی لە ئەمریكا وەردەگرێت، بەڵام ئەمریكا لە ریزی سێ یەكەم ئەو وڵاتانە نییە كە میسر چەكیان لێوە هاوردەدەكات.

میسر لە ریزی یەكەمدا بە رێژەی لەسەدا ٣٤ چەك لە رووسیا و بە دوای ئەویشدا بە رێژەی نزیكەی لەسەدا ١٩ چەك لە ئیتاڵیا و فەڕەنسا دەكڕێت.

ئیمارات لە ٢٠١٣-٢٠١٧دا، پێنجەمین وڵات بوو لە ریزی ئەو وڵاتانەی زۆرترین چەكیان هاوردەكردووە، كەچی لە ٢٠١٨-٢٠٢٢دا، هاوردەكردنی كەمكردەوە و بووە ١١ەمین وڵات لە ریزبەندییەكەدا.

ئیمارات لە ٢٠١٣-٢٠١٧دا، پشكی لەسەدا ٤،١ی هاوردەكردنی چەكی پێ دەبڕا، بەڵام دواتر رێژەكە بۆ لەسەدا ٢،٧ كەمبووەتەوە.

لەلایەكی دیكەوە ئیمارات بە رێژەی لەسەدا ٠،٤ چەك هەناردەدەكات و لەو وڵاتانەی جیهان كە چەك هەناردە دەكەن لە ریزی ١٨ەمیندایە.

میسر، ئوردن و جەزائیر لە سەرووی ئەو وڵاتانەوە دێن كە ئیمارات چەكیان بۆ دابیندەكات.

هەروەها ئیمارات بە رێژەی لەسەدا ٦٦ چەك لە ئەمریكا، بە رێژەی لەسەدا ٧،٤ لە توركیا و بە رێژەی لەسەدا ٥،٤یش لە رووسیا هاوردەدەكات.

ئیمارات زۆربەی چەكەكانی لە خۆرئاواوە هاوردەدەكات، لەم ساڵانەی دواییشدا چەك لە بازاڕەكانی توركیا، رووسیا و چینیشەوە هاوردە دەكات.

پشكی هەناردەكردنی چەكی جیهانی بۆ كوێت لە ٢٠١٣-٢٠١٧دا، لەسەدا ٠،٩ بوو، بەڵام لە ٢٠١٨-٢٠٢٢دا بۆ لەسەدا ٢،٤ بەرز بووەوە.

كوێت لە هەناردەكردنی زۆرترین چەك لەسەر ئاستی جیهان پێش ١١ وڵات كەوتەوە لە ریزبەندی ٢٣وە هاتە پێش بۆ ریزبەندی ١٢.

كوێت بە رێژەی لەسەدا ٧٨ چەكەكانی لە ئەمریكا، بە رێژەی لەسەدا ١٠ لە ئیتاڵیا و بە رێژەی لەسەدا نۆیش لە فەڕەنساوە هاوردەدەكات.

كڕینی چەك لەلایەن جەزائیرەوە لەم قۆناغەدا نزیكەی بە رێژەی لەسەدا ٥٨ كەمیكردووە.

لە ٢٠١٣-٢٠١٧دا، پشكی هەناردەكردنی چەكی جیهان لە جەزائیر لەسەدا ٤،١ بوو، لە ٢٠١٨-٢٠٢٢دا بۆ لەسەدا ١،٨ داكشاوە و بەم جۆرە جەزائیر لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین چەك هاوردە دەكەن لە ١٢ەوە چووەتە ریزبەندی ١٨.

جەزائیر بە دوای میسردا لە ریزی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پۆلینكراوە، بەڵام لەنێو وڵاتانی ئەفریقادا لە ریزی یەكەمدا دێت.

رێژەی هاوردەكردنی مەغریب لەسەدا ١،١ی هاوردەی جیهانەوە بۆ سەدا ٠،٨ دابەزیوە و لە لیستەكەدا لە ریزبەندی ٢١ەوە چووەتە ریزبەندی ٢٩.

لە كیشوەری ئەفریقادا، مەغریب لە دوای جەزائیر دووەم گەورە هاوردەكاری چەكە و كەمكردنەوەی هاوردەكردنی چەك بۆ ئەو وڵاتە وایكردووە پێگەی لە بازاڕی هاوردەكردنی چەكی ئەفریقادا داببەزێت.

شانشینی ئوردن لە ریزبەندی ٣٩ی ئەو وڵاتانەدایە كە زۆرترین چەك هاوردە دەكەن، هەروەها دووەم وڵاتی عەرەبیشە لە هەناردەكردنی چەكدا.

ئوردن لەسەر ئاستی جیهان سەدا ٠،٢ هەناردەی چەك ئەنجامدەدات.

سەدا ٦١ی هەناردەكردنی چەكی ئوردن بۆ ئەمریكا، سەدا ٢٦ی بۆ میسر و سەدا حەوتی بۆ ئەرمینیا ئەنجامدەدرێت.

رێژەی هاوردەكردنی چەكی ئەو وڵاتەش لەسەدا ٠،٨ی هاوردەی چەكی جیهانەوە بۆ سەدا ٠،٥ دابەزیوە. سەدا ٤٠ی ئەو چەكانەی دەفرۆشرێنە ئوردن لەلایەن ئەمریكاوە دروست دەكرێن، دوای ئەویش ئیمارات بە رێژەی سەدا ٢٠ و رووسیا بە رێژەی سەدا ١٧ دێن.

لە راپۆرتێكی ئەنستیتوی لێكۆڵینەوەی ئاشتی نێودەوڵەتی ستۆكهۆڵمدا ئەوە دەردەكەوێت، لە ریزبەندی ٤٠ وڵاتی جیهان كە زۆرترین هاوردەی چەك ئەنجامدەدەن، بەحرێن كۆتا ریزبەندی هەیە.

بەحرێن بە رێژەی سەدا ٣٨٠ بە شێوەی رێژەیی لە ریزبەندی یەكەمی ئەو وڵاتە عەرەبییانەدایە كە هاوردەی چەكیان زیادكردووە. لە ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٧دا، رێژەكە سەدا ٠،١ بوو، بەڵام لە ساڵانی ٢٠١٨-٢٠٢٢دا، بۆ رێژەی سەدا ٠،٥ زیادیكردووە.

سەدا ٨٣ی ئەو چەكانەی بەحرێن هاوردەی كردوون لەلایەن ئەمریكاوە دابینكراون، دوای ئەویش بەریتانیا بە رێژەی سەدا حەوت و ئیتاڵیا بە رێژەی سەدا چوار دێن.

کەی هێلکەی بەشە خۆراک دەگاتە هاووڵاتیان؟
پێشت کەی هێلکەی بەشە خۆراک دەگاتە هاووڵاتیان؟
کێ زەکاتی پێدەشێت؟
دواتر کێ زەکاتی پێدەشێت؟
ەیوەندیدار