كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دیاریكرا



نوێنەری گشتی وانەبێژان لەهەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، سبەینێ لە سنووری 16 پەروەردە مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكرێت.

مامۆستا عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتی وانەبێژان لەهەرێمی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی پێنج شەممە ١٣ی ٢ی ٢٠٢٣ شایستەی دارایی مانگی ٢ی ٢٠٢٣ مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری 16 بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.

وتیشی، “دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ هەریەكە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەی (ڕۆژئاوا سلێمانی، ڕۆژهەڵاتی سلێمانی، هەڵەبجە، پشدەر ، كفری ، دوكان ، چەمچەماڵ ، سەیدصادق، كەلار ، دەربەندیخان ، پێنجوێن ، شارەزوور ، شارباژێڕ، قەرەداغ ، ڕانیە) دەگرێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 3ی مامۆستایانی میلاكی هەمیشەیی و بڕیاریشە تاوەكو جەژنی ڕەمەزان سەرجەم مووچەخۆران، مووچەی مانگی 3 وەربگرن.

ئیبراهیم بایش بۆ ماوەی دوو ساڵ لە یاریكردن دوورخرایەوە
پێشت ئیبراهیم بایش بۆ ماوەی دوو ساڵ لە یاریكردن دوورخرایەوە
هاتووچۆی هەولێر: ئۆتۆمبێلەكانی ناسراو بە مەلیكە تابلۆیان پێنادرێت
دواتر هاتووچۆی هەولێر: ئۆتۆمبێلەكانی ناسراو بە مەلیكە تابلۆیان پێنادرێت
ەیوەندیدار